خۆراكى جيهان له‌ ده‌ست 10 كۆمپانيايه‌

K24 – ھەولێر

به‌پێى راپۆرتێكى ساڵانه‌ى "رێكخراوى ئۆكسفامى نێوده‌وڵه‌تى" 10 كۆمپانيا له‌ جيهاندا توانيويانه‌ ده‌ست بگرن به‌سه‌ر هه‌موو بازاڕه‌ خۆراكييه‌كانى جيهان، كۆمپانياكانيش ئه‌مانه‌ن:

1-كۆمپانياى كۆكاكۆلا: خاوه‌نى 46.9 مليار دۆلاره‌،  نزيكه‌ى 130 هه‌زار فه‌رمانبه‌رى هه‌يه‌، قازانجى گه‌يشتووه‌ته‌ 8.6 مليار دۆلار.

2- كۆمپانياى پيپسى: خاوه‌نى 66.4 مليار دۆلاره‌،  نزيكه‌ى 274 هه‌زار فه‌رمانبه‌رى هه‌يه‌، قازانجى گه‌يشتووه‌ته‌ 6.7 مليار دۆلار.

3-كۆمپانياى ينليڤير: خاوه‌نى 68.5 مليار دۆلاره‌، نزيكه‌ى 174 هه‌زار فه‌رمانبه‌رى هه‌يه‌، قازانجى گه‌يشتووه‌ته‌ 6.7 مليار دۆلار.

4-كۆمپانياى نسله‌: خاوه‌نى 103.5 مليار دۆلاره‌،  نزيكه‌ 333 هه‌زار فه‌رمانبه‌رى هه‌يه‌، قازانجى گه‌يشتووه‌ته‌ 11.2مليار دۆلار.

5-كۆمپانياى مونديلز: خاوه‌نى 33.5 مليار دۆلاره‌، نزيكه‌ى 107 هه‌زار فه‌رمانبه‌رى هه‌يه‌، قازانجى گه‌يشتووه‌ته‌ 35.3 مليار دۆلار.

6-كۆمپانياى مارس: خاوه‌نى 33 مليار دۆلاره‌، نزيكه‌ى60 هه‌زار فه‌رمانبه‌رى هه‌يه‌، قازانجێكى ئه‌وتۆى نه‌كردووه‌، به‌ڵام خاوه‌نى 33 مليار دۆلاره‌.

7-كۆمپانياى كيلۆگ: خاوه‌نى 14.8مليار دۆلاره‌،30 هه‌زار فه‌رمانبه‌رى هه‌يه‌ و قازانجه‌كه‌شى گه‌يشتووه‌ته‌ 1.8 مليار دۆلار.

8-كۆمپانياى جه‌نه‌راڵ ميلس: خاوه‌نى 17.9مليار دۆلاره‌، نزيكه‌ى 43 هه‌زار فه‌رمانبه‌رى هه‌يه و قازانجه‌كه‌ى گه‌يشتووه‌ته‌ 1.8 مليار دۆلار.

9-كۆمه‌ڵه‌ى كۆمپانياكانى دانون: خاوه‌نى 29.3 مليار دۆلاره‌، 104 هه‌زار فه‌رمانبه‌رى هه‌يه‌ و قازانجه‌كه‌شى گه‌يشتووه‌ته‌ 2 مليار دۆلار.

10- كۆمپانياى Associated British Foods: خاوه‌نى 21.1مليار دۆلاره‌، نزيكه‌ 112 هه‌زار فه‌رمانبه‌رى هه‌يه‌ و قازانجه‌كه‌شى گه‌يشتووه‌ته‌ 837 مليۆن دۆلار.

Fly Erbil Advertisment