سیلین دیۆن ماڵئاوايی لە ھاوسەرەكەی دەكات
بە ئامادە بوونی سیلین دیۆن وھەرسێ كوڕەكانی ماڵئاوای لە تەرمی رینیە ئەنجیلیل كرا
.jpg)
k24 - ھەولێر:
دوای چەند رۆژ لە مردنی رینیە ئەنجیلیل ھاوسەری سیلین دیۆن ئەو ھونەرمەندە لە كەنیسەی نۆتردام ماڵئاوای لە تەرمی ھاوسەرەكەی كرد.
لە ھەفتەی رابردوودا، رینیە ئەنجیلیل ھاوسەری سیلین دیۆن لە تەمەنی 73ساڵیدا بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجە كۆچی دوایكرد، لەسەر وەسیەتی خۆی داوایكردبوو لەھەمان ئەو كەنیسەیە بینێژن كەوا ئاھەنگی ھاوسەرگیری لەگەڵ سیلین دیۆن ئەنجامداوە.
بە ئامادە بوونی سیلین دیۆن وھەرسێ كوڕەكانی لەگەڵ چەندین ھونەرمەندی ناوداری جیھانی ماڵئاوای لە تەرمی رینیە ئەنجیلیل كرا.