زیادبوونی به‌رهه‌می نه‌وتی عێراق نرخی نه‌وتی دابه‌زانده‌وه
عێراق 100 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی بازاره‌كان كردووە له مانگێكدا

K24
نرخی نه‌وت له بازاره‌كانی جیهاندا بۆ ژێر 30 دۆلار دابه‌زییه‌وه دوای ئه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاند و نزیكه‌ی 100 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی بازاره‌كان كرد له ماوه‌ی مانگێكدا.
له ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكیی له بازاره‌كانی جیهاندا به 29 دۆلار و 57 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت و نرخی نه‌وتی خاوی برێنتیش به 29 دۆلار و 84 سه‌نته، دوای له دوو رۆژی رابردوو گه‌یشته سه‌رووی 32 دۆلار.
دابه‌زینه‌وه‌ی نرخی نه‌وت دوای ئه‌و هه‌واڵه هات كه به‌رهه‌می نه‌وتی عێراق ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد و ته‌نها له مانگی رابردوو نزیكه‌ی 100 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی بازاره‌كانی جیهان كردووه.