له‌ كلاسیكۆی تێنس دوو پاڵه‌وان به‌ یه‌ك ده‌گه‌ن

نۆلی به‌رانبه‌ر مایسترۆ یاریی ده‌كات

K24 ـ هه‌ولێر

لە پاڵەوانییەتی ئوستراڵیای کراوە لەسەر ئاستی پیاواندا، رۆجێر فێدرێر لە تۆماس بێردیچی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی ئوستڕاڵیای کراوە.

فێدرێر سەر لە بەیانی ئەمڕۆدا، بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە بێردیچی بردەوە و قۆناخی جارەگی کۆتایی تێپەڕاند، کە ئەنجامی کۆمەڵەکان حەوت شەش و شەش دوو و شەش چوار بوون و مایسترۆ سویسڕییەکە بەسەر تێنسزانە چیکییەکەدا سەرکەوت

لە قۆناخی پیشکۆتایی، رۆجێر فێدرێر رووبەرووی نۆڤاک جۆکۆڤیچ دەبێتەوە، کە ئەویش لەلای خۆیەوە بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە کی نیشیکۆری بردەوە.

جۆکۆڤیچی پیشەنگیی تێنسزانەکانی جیهان هەر سێ کۆمەڵەکەی بە ئەنجامی شەش سێ و شەش دوو و شەش چوار بردەوە و بەسەر تێنسزانە ژاپۆنییەکەدا سەرکەوت، کە لە پلەی حەوتەمی پۆلێنی تێنسزانە پیشەگەرەکانی جیهان دێت.

نۆلێ بۆ جاری شەشەمینە دەگاتە قۆناخی پێشکۆتایی ئوستڕاڵیای کراوە و بەرامبەر مایسترۆ یاریی دەکات..

Fly Erbil Advertisment