له‌ جامی تۆپی ده‌ستی ئه‌ورووپا، مانشافته‌كان سه‌ركه‌وتن

k24 ـ هه‌ولێر

ھەر لە قۆناخی پێش کۆتایی پاڵەوانییەتی ئەوروپا بۆ تۆپی دەست ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا بردنەوەیەکی گرینگی بەدەست ھێنا.

لە کۆمەڵەی یەکەم ئەڵمانییەکان رووبەرووی دانیمارکییەکان بوونەوە و یارییەکەشیان بەجیاوای دوو گۆڵ لێ بردەوە.

لە گێمی یەکەم ئاستی ھەردوو تیم لەیەکترەوە زۆر نزیک بوو لەکۆتایی ئەو گێمە بە ئەنجامی ١٣ گۆڵ بەرامبەر ١٢ گۆڵ لە سوودی دانیمارک کۆتایی ھات.

لە گێمی دووەم ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا ریزەکانیان یەکخستەوە و توانیان لە کۆتایی بە ئەنجامی ٢٥ گۆڵ بەرامبەر ٢٣ گۆڵ دانیمارک تووشی شکست بکەن.

ئەڵمانییەکان بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ پلەی یەکەمی کۆمەڵەی دووەمیان گرتووە و دانیمارکیش بەسێ خاڵ خانەی چوارەمی گرتووە.

پاڵه‌وانییه‌تیی تۆپی ده‌ستی ئه‌ورووپا ئه‌مساڵ له‌ وڵاتی پۆڵه‌ندا به‌رێوه‌ ده‌چێت.

Fly Erbil Advertisment