فێستیڤاڵی به‌فر له حاجی ئۆمه‌ران
دووه‌م جاره به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24 - هه‌ولێر:
له‌حاجی ئۆمه‌ران فێستیڤاڵی به‌فر به‌ڕێوه‌چوو, كه‌تێدا هاونیشتیمانیان به‌پێشبڕكێی ئؤتۆمبێل و یاری به‌فر به‌شداریان تێداكرد.
بۆ ساڵی دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك و له‌سه‌ر ئه‌ركی هاوڵاتیيه‌كی ده‌ڤه‌ره‌كه فێستیڤاڵی به‌فر له‌حاجی ئۆمه‌ران به به‌شداری هاونیشتمانیانی سنووره‌كه به ئه‌نجامدانی پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل و یاری به‌فر به‌ڕێوه‌چوو.
مێژووی ئه‌م فیستیڤاڵه بۆ ساڵی 1957 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به به‌شداری یاریزانانی ئه‌وروپی خلیسكانێی سه‌ربه‌فر له‌بناری چیای كۆدۆ له‌حاجی ئۆمه‌ران به‌هۆی گونجاوی ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌چووه.
هاونیشتیمانیانی ده‌ڤه‌ره‌كه فێستیڤاڵی له‌مجۆره بۆ چێژوه‌رگرتن و په‌ره‌دان به‌گه‌شتیاری زستانه به‌پێویست ده‌زانن.
به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی به‌فر و نه‌گونجاوی ئۆتۆمۆبێله‌كان بۆ ئه‌و جۆره فیستیڤاڵه وێڕای به‌شداریيه‌كی فراوانی ئاره‌زوومه‌ندانی ئه‌و بواره, به‌ڵام ته‌نها دوو شوفێر توانیان له‌پێشبڕكێیه‌كه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن و یاری شه‌ڕه به‌فریش بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی فێستیڤاڵه‌كه بوو.