هێرتا به‌رلین شه‌ڕ بۆ مانه‌وه‌ی یاریزانێكی ده‌كات
یاریزانێكی به‌رگری ئه‌مه‌ریكاییه

K24 ـ هه‌ولێر
یانه‌ی هێرتا به‌رلینی ئه‌ڵمانی ئه‌مڕۆ به فه‌رمی ده‌رگای یانه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م یاریزانێكی یانه‌كه‌ی داخست كه بۆته جێگه‌ی چاوتێبڕێنی یانه گه‌وره‌كان.
یانه‌ی ئه‌ڵمانیاییه‌كه به فه‌رمی له‌سه‌ر ماڵپه‌ری خۆی بڵاوی كرده‌وه كه گرێبه‌ستی جۆن برۆكسی یاریزانی ئه‌مێریكی درێژكردۆته‌وه.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی یانه‌ی هێرتا (مایكل بریتز) له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كه یاریزانه ئه‌مریكاییه‌كه لای هانده‌ران خۆشه‌و‌یسته به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌به‌رزه‌ی پێشكه‌شی ده‌كات بۆته جێگه‌ی رازیبوون ئیداره و هانده‌رانی یانه‌كه‌یش، بۆیه گرێبه‌سته‌كه‌مان دریژ كرده‌وه.
جۆن برۆكسی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له هێڵی به‌رگری یاری ده‌كات، له ساڵی 2013ـه‌وه له بۆندیزلیگای ئه‌ڵمانیا یاریی ده‌كات، له ئێستادا گرێبه‌سته‌كه‌ی تا ساڵی 2019 درێژكرده‌وه.