له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه بارسێلۆنا نۆلیتۆی ده‌وێت

K24 ـ هه‌ولێر
یانه‌ی بارسێلۆنا له هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی یاریزانێكی پێشووی به‌رده‌وامه، كه پێشتر له ته‌مه‌نی لاویه‌تی ده‌ستبه‌رداری بوو، ئێستایش كه پێگه‌یشتووه بارسا ده‌یه‌وێت بیگه‌رێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 14ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2015، ماڵپه‌ری سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی نزیكبوونه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنای له نۆلیتۆی هێرشبه‌ری یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ راگه‌یاند.
لویس ئینریكی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا به ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه هه‌موو هه‌وڵێك بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بده‌ن، ئه‌گه‌رچی نۆلیتۆ خۆشحاڵی خۆی له یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی سپۆرت هه‌ردوو یانه رێككه‌وتن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی نۆلیتۆ به‌شێوه‌ی خواستن بۆ یانه‌ی بارسا.
ئینریكی رایگه‌یاندووه كه له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه نۆلیتۆی ده‌وێت.
1ـ نۆلیتۆ ئه‌م وه‌رزه له كۆی 15 یاری 8 گۆڵی تۆمار كردووه، 2 له گۆڵه‌كانیشی به‌شێوه‌ی سه‌رنجڕاكێش له دژی یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید تۆمار كردووه.
2ـ نۆلیتۆ لێزانانه له ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌توانێت خۆی له چه‌ندان یاریزانی تیپی به‌رانبه‌ر ده‌رباز بكات.
3ـ ئه‌و یاریزانه پێشتر له بارسا یاریی كردووه و شاره‌زاییه‌كی زۆریشی له شێوازی یاریكردنی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه هه‌یه.
4ـ ئه‌و یاریزانه ده‌توانێت له‌پاڵ ئارده توران كۆمه‌كێكی باشی نێیمار و سوارێز بكات.
مانوێل نۆلیتۆی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، پێشتر له 2008 تا 2011 له یانه‌ی بارسێلۆنا یاریی كردووه، دواتر په‌یوه‌ندی به یانه‌ی به‌نفیكای پورتوگالی كرد، ماوه‌ی 2 ساڵه له یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ یاری ده‌كات.