یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی ناساند
پیلیگرینی ده‌ڕوات و گورادیۆلا دێت

k24 ـ هه‌ولێر
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی رۆیشتنی پیلیگرینی و هاتنی گواردیۆلای راگه‌یاند، جه‌ختیشی له‌وه كردۆته‌وه كه له هاوینی ئه‌مساڵ راهێنه‌ره كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه شوێنی راهێنه‌ری چیللی یانه‌كه ده‌گرێته‌وه، به‌مه‌یش گواردیۆلا بۆ ماوه‌ی 3 وه‌رز ده‌بێته راهێنه‌ری داهاتووی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی.
مانوێل پیلیگرینی ته‌مه‌ن 63 ساڵ، پێشتر راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كانی ڤیاریال، مه‌له‌گه و ریال مه‌دریدی ئیسپانیای كردووه و 3 ساڵیشه راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتییه. له 144 یاری راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی مان سیتی كردووه، 92 یاری بردۆته‌وه، 20 یه‌كسانبوون و 32 شكستی هه‌یه. نازناوی پرێمه‌رلیگی 2013 ـ 2014ـی بردۆته‌وه و له هه‌مان وه‌رزیش جامی ئینگلته‌رای به‌ده‌ستهێناوه.