له‌ داوساته‌كان یاریزانێكیان له‌ تۆتینهام فڕاند

به‌ره‌و یانه‌ی سێڤییای ئیسپانیا چوو

K24 ـ هه‌ولێر
یانەی سێڤییای ئیسپانی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە کە فیدیریکۆ فازیۆ لە یانەی تۆتێنھامەوە بە شێوەی خواستن تا کۆتایی وەرز پەیوەندی بە ریزەکانیانەوە کرد.

فازیۆ پێشتر لە ساڵی ٢٠١٤ بەرامبەر ١٠ ملیۆن یۆرۆ لە یانەی سێڤییاوە پەیوەندی بە تۆتێنھام کرد، بەڵام نەیتوانی تواناکانی خۆی لە پرێمەرلیگ بەدەربخات.

فازیۆی تەمەن ٢٩ ساڵان لەگەڵ سێڤییا بە ساتی خۆش تێپەریوە و لە ساڵی ٢٠٠٧ ناسناوی جامی سوپەری ئیسپانی لەگەڵیان بەدەستھێنا، لەگەڵ بردنەوەی جامی شای ئیسپانیا لە ٢٠١٠ و خولی ئەوڕوپی لە ٢٠١٤.

Fly Erbil Advertisment