یۆهان له لیسته‌ر سیتییه‌وه په‌یوه‌ندی به فیۆرێنتینا كرد
به‌رگریكاره ئیتاڵیه‌كه سه‌رله‌نوێ گه‌ڕایه‌وه سێریا ئه‌ی

یانه‌ی فیۆرێنتینای ئیتاڵی سه‌ركه‌وتوو بوو له گواستنه‌وه‌ی یۆهان بینئه‌لوانی فه‌ره‌نسی له‌یانه‌ی لیسته‌ر سیتی ئینگلیزییه‌وه به شێوه‌ی خواستن تا كۆتایی وه‌رز.
فیۆلا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه له گرێبه‌سته‌كه به‌ندێك هه‌یه رێگه ده‌دات ئه‌م یاریزانه 28 ساڵیه به‌شێوه‌ی كۆتایی بكڕنه‌وه دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی خواستنه‌كه‌ی.
یۆهان له هاوینی رابردوو له ئاتالانتای ئیتاڵیه‌وه به‌هۆی نوشست هێنان له ده‌رخستنی تواناكانی، په‌یوه‌ندی به تیپه‌كه‌ی پێشه‌نگی ئێستای پرێمه‌رلیگ كرد، پێش ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه سێریا ئه‌ی.