عه‌لی عه‌دنان چه‌ندان كه‌لوپه‌لی گرانبه‌های لێ دزراوه
له ئێتاڵیا دز چۆته نێو ماڵه‌كه‌ی

K24 ـ هه‌ولێر
له ئیتاڵیا دز چۆته نێو ماڵی عه‌لی عه‌دنان یاریزانی عێراقی یانه‌ی ئۆدێنزی و چه‌ندان كه‌لوپه‌لی گرانبه‌هایان لێ دزیوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ماڵپه‌ری Messaggeroـی ئیتاڵیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، دوای یارییه‌كه‌ی نێوان ئیمپۆلی و ئۆدێنزی كه به یه‌كسانبوون به گۆڵێك كۆتایی هات، عه‌لی عه‌دنان كاتێك ده‌گه‌رێته‌وه ماڵه‌كه‌ی كه كه‌وتۆته ناوچه‌ی (ڤێنێیرۆ پلازا) كاتێك ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه تووشی شۆك ده‌بێت كه ده‌بینێت ماڵه‌كه‌ی شێواوه و شوێنه‌واری چوونه‌وه ژووره‌وه‌ی كه‌سانی نه‌ناسراوی پێوه دیاره.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، كاتژمێرێكی گرانبه‌ها و هه‌ندێ پاره‌چه‌ی زێر و چه‌ند هه‌زار یۆرۆیه‌كی لێ دزراوه، له ئێستایشدا پۆلیس سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه و به‌دوادچوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و دزانه.
عه‌لی عه‌دنان یاریزانی ته‌مه‌ن 22 ساڵ كه له هێڵی به‌رگری یاری ده‌كات، هاوینی ساڵی رابردوو له یانه‌ی شایكۆر ریزا سپۆری توركیاوه بۆ یانه‌ی ئۆدێنزی ئیتاڵیا گواسترایه‌وه.