به ڤیدیۆ... چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر كڕینی یاریزانێكی كورد شه‌ڕیانه
یانه‌كانی چێڵسی، مانچێسته‌ر یونایتد و یوڤێنتۆس چاویان له كڕینی ئه‌و یاریزانه بڕێوه

K24 ـ هه‌ولێر
مه‌حموود داود یاریزانێكی كوردی له دایكبووی شاری عاموودێی رۆژئاوای كوردستانه و له یانه‌ی بورسیا مونشنگلادباخی ئه‌ڵمانیا یاریی ده‌كات، ئه‌و یاریزانه به‌هۆی ئاستبه‌رزییه‌وه بووه‌ته جێگه‌ی چاوتێبڕینی چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا.
داودی ته‌مه‌ن 20 ساڵان یاریزانێكی ناوه‌ڕاستكاره و ئه‌م وه‌رزه له بۆندزلیگا ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه و سه‌رنجی زۆرێك له یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپای ڕاكێشاوه، له چامپیۆنسلیگی ئه‌م وره‌زه‌یش له هه‌ردوو یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌دا له به‌رانبه‌ر یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به‌شداریی كرد، له دوای یاریییه‌كه‌یش له لایه‌ن (ئه‌ندری سوبێرت)ـی راهێنه‌ری یانه‌كه‌یه‌وه ستایش كرا.
رۆژنامه‌ی Bildـی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌و یانانه كردووه كه له كاتی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا هه‌وڵی كڕینی ئه‌و یاریزانه‌یان دابوو، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد و مانچێسته‌ر سیتی بوون.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه یانه‌كانی چێڵسی له‌نده‌نی و یوڤێنتۆسی ئیتاڵیش ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌یان پیشاندا بوو.
ئه‌و یاریزانه كورده له 2010ـه‌وه له تیپی دووه‌می یانه‌ی بورسیا مونشنگلادباخ یاری ده‌كات، ئه‌م وه‌رزه‌یش بۆ پێكهاته‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه سه‌رخراوه، جیا له‌وه‌یش بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی لاوانی ئه‌ڵمانیایش كراوه.
به هۆی بارودۆخی خراپی ره‌وشی سیاسی و ئابووری پارچه‌كانی كوردستان، ساڵانه چه‌ندان خانه‌واده‌ی كوردستان به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌ورووپا كۆچیان كردووه، محموود داود له رۆژئاوای كوردستان و ژیلوان حه‌مه‌د له باشووری كوردستان كه ئێستا له بوندزلیگا یاریی ده‌كه‌ن دوو یاریزانی به‌هره‌مه‌ندی كوردن كه ناسنامه و وێنه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌یان به جیهان ناساندووه، جیا له‌وه‌یش چه‌ندان یاریزانی تری كورد هه‌یه كه له خوله‌كانی ئه‌ورووپا یاری ده‌كه‌ن.
له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه، به‌هره و جووله هونه‌رییه‌كانی ئه‌و یاریزانه كورده له به‌رانبه‌ر یانه‌ی بایرن میونشن ببینن.