بەوێنە.. کوڕەکەی روونی هاندەری مانچێستەر یونایتد نییە

هانی یانەکەی باوکی نادات

K24-مانچێستەر

کەی، کوڕی وەین روونی لە بری ئەوەی هانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بدات، هەواداری یانەی ئاستۆن ڤێلایە.

روونی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر وێنەیەکی کەیی کوڕی و کلایی کچی بڵاوکردووەتەوە، کە کەی درێسێکی یانەی ئاستۆن ڤێلای بڵاوکردووەتەوە، ئاستۆن ڤێلاش لە هەژماری خۆی ئەو وێنەیەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی کەی ‌حەزی بە درێسی یانەکەمانە.

گەرچی پێشتر روونی وای بڵاوکردبووەوە کە کوڕەکەی هەواداری ئێڤەرتۆنی یانەی پێشووی باوکییەتی، بەڵام ئەو وێنەیە ئەوەی بە درۆخستەوە و دەرکەوت کەی هەواداری ڤێلانسە.

روونی جگە لەو دوو منداڵە، لە چەند رۆژی رابردوودا بووە باوکی منداڵێکی دیکەیش.

Fly Erbil Advertisment