هانده‌رانی ریال مه‌درید له دژی بارسێلۆنا ڕاده‌په‌ڕن
رێگه ناده‌ن ئاهه‌نگ و خۆشییه‌كانیان له‌سه‌ر یاریگه‌ی سانتیاگۆ نماییش بكه‌ن

K24 ـ هه‌ولێر
ئیسپانیا هاوشێوه‌ی ئینگلته‌را یاریگای نیشتیمانی خۆی نییه، بۆیه ناچاره ساڵانه بۆ یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا داوای رووخسه‌ت له یانه‌كان بكات كه یاریی كۆتایی جامی شا بگرنه خۆیان، ئه‌مساڵیش یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌ربژێر كراوه، ئه‌گه‌رچی هێشتا ئه‌م بابه‌ته یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌م باس و خواسه ناڕه‌زایی هانده‌رانی یانه‌ی شاهانه‌ی لێ كه‌وته‌وه.
له كاتی یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی نێوان ریال مه‌درید و ئاتڵێتیك بلباو هانده‌رانی یانه مه‌دریدییه‌كه چه‌ندان دروشم و وتافیان له دژی ئه‌گه‌ری یاریی كۆتایی له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ به‌رز كرده‌وه، ئه‌وان رێگه ناده‌ن یانه‌ی بارسا ئاهه‌نگ و خۆشییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه و له‌به‌رده‌م ئه‌وان نماییش بكه‌ن.
وه‌ك رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا باسی كردووه یانه‌ی بارسێلۆنا نایه‌وێت یاریی كۆتایی له نێو یاریگه‌ی مێستایا له ڤالێنسیا ئه‌نجام بدات، چونكه ئه‌و یاریگه‌یه بۆ ئه‌وان نه‌گریس و نه‌گبه‌ته و زۆربه‌ی جار له‌و یاریگه‌یه شكست بووه‌ته به‌شیان، بۆیه ئه‌مجاره‌یه كهتهلۆنیایهكان حه‌زیان له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆیه و ده‌یانه‌وێت نازناوێكی دیكه له‌سه‌ر خاكی ریال مه‌درید به‌رز بكه‌نه‌وه و ئه‌وه‌نده‌ی تر برینه‌كانی ئه‌و یانه قووڵتر بكاته‌وه كه یانه‌ی ریال هه‌ر له یه‌كه‌م یاری جامی شای ئیسپانیا ده‌ركرا.
یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ جاری 38ـه‌مین گه‌یشته كۆتایی جامی شای ئیسپانیا، بڕیاریشه یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیای ئه‌مساڵ له ڕۆژی شه‌ممه كه ده‌كاته 21/5 له نێوان بارسێلۆنا و سێڤییا به‌ڕێوه‌بچێت.