كۆڵۆمبیا 500 ملیۆن گوڵی بۆ ڤالانتاین ھەناردەی دەرەوە كردووە

زۆرترین قازنجی بازاڕی گوڵ بەستراوەتەوە بە رۆژی خۆشەویستی.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/bb004847-31cc-40ce-9ce4-34cea6fa391f/Valentine.ism/manifest

K24- ھەولێر:

بەبوونەی رۆژی ڤاڵانتاین كۆڵۆمبیا 500 ملیۆن گوڵی ھەناردەی دەرەوە كردووە، بازاڕێكی گەورە و فراوانی گوڵیشی كردووەتەوە.

لە رۆژی ڤاڵانتاین بازاڕی گوڵ لە جیھاندا بووژانەوە تۆمار دەكات، بە جۆرێك تەنھا كۆڵۆمبیا بە ملیۆنەها گوڵی ھەناردەی دەرەوە كردووە.

ئافرەتێك كە بۆ ماوەی 15 ساڵە لە گوڵخانەیەك کار دەكات دەڵێت: "دڵخۆشم كە گوڵەكانم دەنێردرێنە دەرەوەی كۆڵۆمبیا و دڵی كەسانی دیكەی پێ خۆش دەبێت".

گوڵفرۆشێكی دیكە دەڵێ: "لە 50% قازانجی گوڵ ساڵانە لە رۆژی ڤاڵانتاین دایە، بەڵام ئەمساڵ ڤاڵانتاین لە یەكشەممە دایە، ئەمەش خاڵێكی خراپە".

كۆڵۆمبیا دووەم گەورە ھەناردەكاری گوڵی سروشتییە لە جیھاندا، پسپۆرانی ئابووریش دەڵێن زۆرترین قازنجی بازاڕی گوڵ بەستراوەتەوە بە رۆژی خۆشەویستیی.

لە سەدەی سێیەمی زایینیی سەركردەی رۆمەكان بە ناوی كڵۆدیۆسی دووەم بڕیاریدا سەربازانی رۆم نابێ ژن بێنن و دەبێ بە سەڵتی بمێننەوە.

بەڵام قەشەیەك بە ناوی ڤاڵانتاین بە نھێنی سەربازە رۆمەكانی لەگەڵ خۆشەویستەكانیاندا لەیەک مارە دەکردن، دوای ئاشكرابوونی ئەم کارە قەشە ڤاڵانتاین لە 14 مانگی شوبات لە سێدارەدرا، بۆ عاشقان ساڵانە لەم رۆژەدا گوڵ دەگۆرنەوە.

سەرچاوە: AFP، ئامادەكردن: شنۆ محەممەد

Fly Erbil Advertisment