رۆژنامەیەکی سعودیی: کاتژمێر سفری دەستێوەردان لە سووریا نزیکبووەتەوە

K24- هه‌ولێر:
دوا گۆڕانەکان لە هه‌ڵوێستی توركیا و به‌شێك له وڵاتانی عه‌ره‌بیی سه‌باره‌ت به شەڕی سووریا و شەڕی دژی داعش له عێراق و بانگه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی چاكسازیی له لایه‌ن عه‌بادییه‌وه، مژاری ئه‌مڕۆی میدیای عه‌ره‌بییه.
"ململانێی نێوده‌وڵه‌تیی له سووریا چووه‌ته قۆناغێكی نوێوه"، ئەمە گوتەی رۆژنامه‌ی ئه‌لشه‌رقولئه‌وسه‌تی سعودییە کە لە راپۆرتێک‌دا دەڵێ: "ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا رایانگه‌یاند به هاوبه‌شیی له‌گه‌ڵ سعودییه ده‌ستتێوه‌ردانی سه‌ربازیی (وشكانیی) لە نێو خاكی سووریا ئه‌نجامده‌درێت".
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، ئه‌م هه‌واڵه هاوكاته له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سعودییه و ئیمارات بۆ بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌نجه‌رلیك له توركیا.
دەرکردنی شاری مووسڵ له بنده‌ستی داعش و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌كانی ئهمو گرووپه له عێراق بابه‌تێكی دیكه‌ی ئه‌مڕۆی میدیای عه‌ره‌بییه، ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بیه نێت هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به ناونیشانی "ئاماده‌كارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵ".
ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو کە: سوپای عێراق له قۆناغی ئاماده‌كارییه بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵ كه حكوومه‌تی عێراق به‌ڵێنی داوه ئه‌مساڵ جه‌نگی داعش له‌و شاره یه‌كلایی بكاته‌وه.
ئه‌لعه‌ره‌بییه ده‌شڵێ: "هه‌ماهەنگیی ته‌واو هه‌یه له نێوان سوپای عێراق و هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی به پشتیوانیی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆ ئه‌گه‌ری ئەنجامدانی هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی".
ئه‌لعه‌ره‌بییه هاوکات باسی رۆڵی پێشمه‌رگه ده‌كات له جه‌نگی دژی داعش و دەڵێ: "تیرۆر جیاوازیی ناكات له نێوان عه‌ره‌ب و كورده‌كان".
كاردانه‌وه‌كانی بانگه‌شه بۆ چاكسازیی له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه بابه‌تێكی دیكه‌ی رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كانه، نووسه‌رێك به ناوی مسته‌فا زین له رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌نی وتارێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به ناونیشانی "له چاكسازییه‌كانی عه‌بادییه‌وه".
نووسه‌ر له بابه‌ته‌كه‌یدا باسی ئه‌و ره‌خنه‌و به‌ربه‌ستانه ده‌كات كه له‌به‌رده‌م هه‌نگاوه‌كانی پڕۆژه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ن و باسی ناکۆکییەکانی "ماڵی شیعه" ده‌كات.
به‌گوێره‌ی وتاره‌كه، هاوپەیمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا كه نووری مالیكیی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، رایگه‌یاندووه: "ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان له په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به پێكهاته‌ی نوێی كابینه و ئه‌نجامدانی چاكسازیی نه‌گه‌نه رێككه‌وتن، ئه‌وا سه‌رۆك وه‌زیران، حه‌یده‌ر عه‌بادیی هیچی پێناكرێت"
ئا: نیزام فه‌یسه‌ڵ