عه‌بادیی: به‌غدا به مه‌رجێك ئاماده‌یه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بدات
"ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی راده‌ستی به‌غدا بكات مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابینده‌كه‌ین"

K24 – هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادیی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌وته‌كه‌ی راده‌ستی به‌غدا بكات و سه‌ربه‌خۆیانه نه‌وت نه‌فرۆشێت، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابینده‌كه‌ین.
له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (عێراقییه)ی نیمچه فه‌رمیی، حه‌یده‌ر عه‌بادیی گوتی: "زۆر كاریگه‌ربووم به‌وه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌كانیان وه‌رناگرن، بۆیه پێشنیازده‌كه‌م، هه‌رێمی كوردستان نه‌وته‌كه‌ی راده‌ستی ئێمه بكات، ئێمه‌ش وه‌ك هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی دیكه‌ی عێراق مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش ده‌ده‌ین".
دوای پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌ی ئابووریی كه بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ به‌رده‌وامبوو، له ساڵی 2014 حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گیرۆده‌ی قه‌یرانێكی ئابووریی سه‌خت بوویه‌وه، كاتێك به‌غدا بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕی، به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ی هه‌رێم هێڵێكی بۆڕی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی بۆ توركیا راكێشا و هه‌نگاوی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ئابووریی نا.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی بڕینی بودجه و مووچه‌ی هه‌رێم له لایه‌ن به‌غدا و شه‌ڕی دژی داعش و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، قه‌یرانه داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ختتر بوون، به‌مه‌ش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناچار بوو، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به رێژه‌ی 20% تا 75% وه‌ك پاشه‌كه‌وت كه‌مبكاته‌وه.
"به‌رژه‌وه‌ندیی كورد و هه‌موو عێراقییه‌كان له‌وه‌دایه به‌یه‌كه‌وه بمێننه‌وه"
ده‌رباره‌ی ریفراندۆمیش، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتی: "ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان، بازنه‌یه‌كی زیاده‌یه، ده‌بێته هۆی گرژیی و ئاڵۆزیی زیاتر، به‌رژوه‌ندییه‌كیش بۆ كورد له جیابوونه‌وه نابینم".
عه‌بادیی زیاتر گوتی: "به‌رژوه‌ندیی كورد و هه‌موو عێراقییه‌كان له‌وه‌دایه به‌یه‌كه‌وه بمێننه‌وه".
له 26 كانوونی دووه‌می 2016، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی، گه‌لی كوردستان ریفراندۆم ده‌كات"، روونیشیكرده‌وه: "له‌و ریفراندۆمه گه‌لی كورد بریار له‌سه‌ر چی بدات، له چوارچێوه‌ی گفتوگوكاندا و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه ده‌خرێته به‌رده‌م به‌غدا".
"ئه‌گه‌ر كوتله سیاسییه‌كان داوا بكه‌ن، واز له پۆسته‌كه‌م دێنم"
هه‌ر له‌و دیمانه ته‌له‌فزیۆنییه‌دا، حه‌یده‌ر عه‌بادیی گوتی: "ئاماده‌یه به‌رامبه‌ر گۆڕانكاریكردن له كابینه‌ی وه‌زاریی حكوومه‌ته‌كه‌ی، ئه‌ویش ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بێت".
عه‌بادیی هۆشداریشیدا له‌وه‌ی كوتله سیاسییه‌كان ئه‌و داواكارییه‌ی به ئه‌نجامدانی گۆڕانكاریی له حكوومه‌ته‌كه‌ی پشتگوێ بخه‌ن، گوتیشی: "ئه‌گه‌ر كوتله سیاسییه‌كان ویستیان وابێت، ئه‌و واز له پۆسته‌كه‌ی خۆی ده‌هێنێت".
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی عه‌بادیی دوای رۆژێك هات له راگه‌یاندنه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامیی عێراق، كه گوتبووی: "پشتیوانیی له پێكهێنانی حكوومه‌تێكی ته‌كنۆكرات ده‌كات، به‌و مه‌رجه‌ی گۆڕانكارییه‌كه، خودی عه‌بادیش بگرێته‌وه".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز+ئاژانسەکان، و: موحسین حوسێن