كاتی یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا دیاریی كرا

k24 ـ هه‌ولێر

بریارە شەوی شەممە یاری كۆتای جامی شای ئیسپانیا لە نێوان بارسێلۆنا و سیڤییا بەڕێوەبچێت، بارسا داوا دەكات لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاری ئەنجام بدات ریال مەدریدیش لەم شەوەدا ئاھەنگی لە یاریگا داناوە.

بارسێلۆنا دڵی بۆ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە یانەی ریال مەدرید لێی داوەو دەیانەوێت یاری کۆتای جامی شای ئیسپانیا لەوێ ئەنجام بدەن.

بارسا بەمەبەستی بەرزکردنەوەی جام لە بەردەم ھەوادارانی ریال مەدرید و ئاھانگكێرانى داوایەکیان ئاراستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێ ی ئیسپانیا کردووە کە لە گەورەترین یاریگا یاریی کۆتایی بەرامبەر سیڤییا ئەنجام بدەن، بەلام یانەی ریال مەدرید ئەم داوایە رەت دەکاتەوەو یاریگای خۆی بۆ کۆنسێرتێک ئاماده‌ ده‌کات، لە بری ئەوەی یاریی کۆتایی تێدا بەڕێوەبچێت.

فلۆرێنتینۆ پیرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌ڵێـت: ئه‌وه‌ شەوه‌ی یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت: ئێمه‌ له‌ نێو یاریگه‌ی خۆمان كۆنسێرت و ئاهه‌نگێكمان بۆ گۆرانیبێژی  ئەمێریکی  پۆپ (برۆس سپرێنگستین) ساز كردووه‌.

یانەی شایانە دەیانەوێت ھەوادارانیان گوێیان لە گیتار و دەنگەکەی ئەم ھونەرمەندە ئەمێریکیە بێت نەك چاویان لە گۆڵ و قاچی مێسی بێ، بۆیە نایەڵن مێسی و ھاورێکانی یه‌ك ھەنگاو لە فرۆکەوه‌ بۆ نێو مەدریدی پایتەخت بنێن و دەڵێین بەدوای یاریگەیەکی دیکە بگەڕێن.

ھەوادارانی مێرەنگیش ئاڵا سپیەکەیان بۆ برۆس سپرینگستین بەرز دەکەنەوە، نەک وەک ھێمای خۆبەدەستەوەدان بۆ کورە کەتەلۆنیەکان بەرزی بکەنەوە، .بۆیە پێدەچێت سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە شوێنی یاریەکی تۆپی پێ ئاھەنگ و سه‌مای تێدا نماییش بكرێت.

Fly Erbil Advertisment