سعوودیه شه‌ڕی ئۆپێك ده‌باته‌وه
هاوڕێ عه‌زیز مه‌نسوور به‌گ:
K24 - هه‌ولێر:
د. هاوڕێ عه‌زیز مه‌نسوور به‌گ، مامۆستای زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 رایگه‌یاند، دابه‌زینی نرخی نه‌وت یه‌كه‌مجار نییه و پێشتریش 7 جاری دیكه نرخی دابه‌زیوه.
هه‌روه‌ها گوتی: "له رووی ئابوورییه‌وه سعوودیه یه‌كجار به‌هێزه و كۆمپانیاكانی دیكه‌ش وایانده‌زانی نرخی به‌رمیلی نه‌وت هه‌ر 110 دۆلار ده‌مێنێته‌وه".
ئه‌و مامۆستایه‌كی زانكۆی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پێشتر ئۆپێك كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بڕیاری ده‌دا و نرخی نه‌وت به‌رز ده‌بۆوه، به‌ڵام ئێستا وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت نایانه‌وێت هه‌نارده‌كردن كه‌مبكه‌نه‌وه.