فەرمی.. نۆچێرینۆ لەگەڵ یانە نوێیەکەی گەیشتە رێکكەوتن

K24 ـ هه‌ولێر

نۆچێرینۆ، یاریزانی ئیتاڵی پێشووی یانەی ئەیسی میلانی ئەو وڵاتە، دوای چەند رۆژ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ئۆرلاندۆ سیتی ئه‌مریکی، دواجار لەگەڵ بەرپرسانی ئەو یانەیە گەیشتە رێکكەوتن.

ئەمرۆ  پێگەی فەرمی یانەی ئۆرلاندۆ سیتی ئاشکرای کرد، بەرپرسانی یانەکەیان گەیشتنە رێکەوتن لەگەڵ نۆچێرینۆ یاریزانی پێشووی یانەکانی ئەیسی میلان و یوڤێنتوس، بۆیە وەرزی داھاتوو ناوبراو لە ریزەکانی ئەو یانەیە یاری دەکات، ھەرچەند بڕی ئەو گرێبەستە ئاشکرا نەکراوە.

نۆچێرینۆ ھەفتەی رابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئەیسی میلان ھەڵوەشاندەوە و دواجار پەیوەندی بە یانەیه‌كی ئەمریکیەوە کرد.

Fly Erbil Advertisment