په‌یمانگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی: سعودییه دووه‌م ده‌وڵه‌ته له هاورده‌كردنی چه‌ك
"له دوای به‌هاری عه‌ره‌بیی بازاڕی چه‌ك گه‌رم بووه"
K24ـ هه‌ولێر
بازاڕی كڕین و فرۆشتنی چه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گه‌رمه و سعودییه به دووه‌م گه‌وره‌ترین وڵات داده‌ندرێت له رووی قەبارەی هاورده‌كردنی چه‌ك بە بەراورد لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان.
په‌یمانگه‌ی ستۆكهۆڵم بۆ توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند: "له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا هاورده‌كردنی چه‌ك له لایەن سعودییهوە به رێژه‌ی 61% زیادی كردووه و به‌و هۆیه‌وه ئه‌و وڵاته لە پله‌ی دووه‌م دێ له رووی قەبارەی كڕینی چه‌ك".
به‌گوێره‌ی په‌یمانگه‌كه، له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی "به‌هاری عه‌ره‌بیی" له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بازاڕه‌كانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی بوژاوه‌ته‌وه و ئاستی كڕینی چه‌ك له لایه‌ن چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بیی به‌رزبووه‌ته‌وه.
په‌یمانگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو کە: له 7%ی پشكی هاورده‌كردنی چه‌ك له جیهاندا بەر وڵاتی سعودییه ده‌کەوێت و له كڕینی چه‌ك ئیماراتی عه‌ره‌بیی لە پله‌ی چوارهمدایە لە ئاستی جیهان.
به‌گوێره‌ی په‌یمانگه‌ی ستۆكهۆڵم، هیندستان پێش سعودییه كه‌وتووه له قەبارەی كڕینی چه‌ك پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه، كه له 14%ی هاورده‌كردنی چه‌ك له سه‌ر ئاستی جیهان بۆ ئه‌و وڵاته ده‌ڕوات و هه‌روه‌ها چین به پله‌ی سێیه‌م دێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه بەپێی پەیمانگەکە خه‌رجییه سه‌ربازییه‌كانی سعودییه له نێوان ساڵانی 2006 و 2010، له 275% به‌رزبووه‌ته‌وه و خه‌رجییه سه‌ربازییه‌كان له وڵاتانی ئیمارات، قه‌ته‌ر هه‌روه‌ها میسر هه‌ڵكشاوه.
ساڵی 2015 میسر ریككه‌وتننامه‌ی كڕینی 24 فڕۆكه‌ی جه‌نگیی له جۆری رافال له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا واژۆ کرد.
په‌یمانگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه ئاماژه بۆ "پێشبڕكێی خۆپڕچه‌ك كردن" ده‌كات له نێوان وڵاتان و دەڵێ: "له ساڵی 2004 وه تاكوو ئێستا به‌رده‌وام رێژه‌ی كڕینی چه‌ك له لایه‌ن چه‌ند وڵاتێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رزبووه‌ته‌وه".
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، ئه‌مریكا و رووسیا گه‌وره‌ترین دوو سه‌رچاوه‌ی هه‌نارده‌كردنی چه‌كن له جیهاندا، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌مریكا له 30%ی بازاڕی چه‌كی له جیهاندا داگیركردووه و رووسیاش به رێژه‌ی 25% به پله‌ی دووه‌م دێت.
سەرچاوە: AFP، وه‌رگێڕانی: ن.ف