له پاڵه‌وانییه‌تی دوبه‌ی جۆكۆڤیچ به سه‌ركه‌وتنێكی ئاسان ده‌ستیپێكرد

ركابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانییه‌تی تێنسی دوبه‌ی پێنج سه‌د خاڵی له ئاستی پیاوان ده‌ستیپێكرد و نۆڤاك جۆكۆڤیچی یه‌كه‌می پۆلێنی جیهانی یه‌كه‌م یاری به‌سه‌ركه‌وتن ده‌ستپێكرد و گه‌یشته قۆناخی دووه‌م.
جۆكۆڤیچی سڕبی رووبه‌ڕووی تۆمی رۆبریدۆی ئیسپانی بووه‌وه و یارییه‌كه‌شی به ئاسانی به دوو سێتی بێ وه‌ڵام برده‌وه، ئه‌نجامی سێته‌كانیشی شه‌ش یه‌ك و شه‌ش دوو بوون.
له قۆناخی دووه‌میشدا جۆكۆڤیچ رووبه‌ڕووی مالیك جه‌زیری تێنسزانی تونسی ده‌بێته‌وه كه توانیبووی به دوو ستێ بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر میخایل یوجنی رووسی تۆماربكات.