به‌فه‌رمی.. جیانی ئینفانتینۆ بووه سه‌رۆكی نوێی فیفا
كه‌مێك به‌ر له ئێستا له شاری زیورخی سویسرا هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان كۆتایی هات.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا پێنج به‌ربژێر چوونه نێو ركابه‌رییه‌كان كه بریتی بوون له هه‌ریه‌كه له جیانی ئینفانتینۆی سیوسری، میر عه‌لی بن حوسێنی ئورده‌نی، شێخ سه‌لمان ئیبراهیمی به‌حره‌ینی، شامپه‌ینی فڕه‌نسی و تۆكیۆ سێكسوه‌یلی ئه‌فریقی.
به‌ر له به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌ربژێره ئه‌فریقیه‌كه به‌فه‌رمی پاشه‌كشێی خۆی له ركابه‌رییه‌كان راگه‌یاند.
ده‌نگدانه‌كان به دوو قۆناخ‌دا تێپه‌ڕین به‌هۆی ئه‌وه‌ی له قۆناخی یه‌كه‌مدا هی چبه‌ربژێرێك نه‌یتوانی دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كان بۆ خۆی یه‌كلا بكاته‌وه، ركابه‌ری به‌هێزیش له‌نێوان ئینفانتینۆ و شێخ سه‌لمان بوو كه جیاوازییان ته‌نیا سێ ده‌نگ بوو.
له قۆناخی دووه‌مدا ئینفانتینۆ زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا دوای ئه‌وه‌ی 115 ده‌نگی كۆكرده‌وه و له‌به‌رامبه‌ردا شێخ سه‌لمان ته‌نیا 88 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا, به‌مه‌ش ئینفانتینۆ بۆ چوار ساڵی دیكه تا 2019 سه‌رۆكی نوێی فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ده‌بێت.