بنکه‌ی زانیاریی رووسیا: سوپای توركیا گرێسپی توپ‌باران ده‌كات

K24 – هه‌ولێر
بنكه‌ی زانیاریی رووسیا له بنکەی سەربازیی حمێمیم لە پارێزگای لازقییە لە سووریا، زانیاریی لەسه‌ر هێرشكردن بۆ سه‌ر ناوچه‌ی گرێسپی رۆژئاوای كوردستان و بۆردومانەکانی سوپای توركیا بۆ ناوچەکە بڵاو کردەوە.
سه‌رۆكی بنكه‌ی زانیاریی رووسیا له حمێمیم، سێرغی كورالینكۆ له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی (ئینتەرفاكس) گوتی: "رۆژی یه‌كشه‌ممه 28ی شوبات/فه‌برایه‌ر 2016 بنكه‌ی زانیاریی رووسیا زانیاریی پێگه‌یشت كه چه‌ند گرووپێكی چه‌كدار هێرشیان كردووەته سه‌ر ناوچه‌ی تەل ئەبیەز (گرێسپی) به هاوكاریی توپخانەکانی هێزه‌كانی توركیا".
كورالینكۆ ئاماژه‌شی کرد کە: "له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كەوە خزانیارییەکانمان پشت‌راست کردووەتەوە و یه‌كێك له‌وانه هیزه‌كانی سووریای دیموكراتن".
سەرۆکی بنکەی زانیاریی رووسیا لە سووریا گوتیشی: "بنكه‌ی زانیاریی رووسیا په‌یوه‌ندیی به بنكه‌ی زانیاریی ئه‌مریكاوە كرد بۆ لێکۆڵینەوە له توپبارانكردنی هێزه‌كانی توركیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توركیا ئه‌ندامه له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا".
وه‌رگێڕان: نه‌وزاد محه‌ممه‌د