سه‌رهه‌نگ موحسین یانه‌ی هه‌ولێری جێهێشت
په‌یوه‌ندی به یانه‌ی زێره‌ڤانییه‌وه كرد

K24 ـ هه‌ولێر
یانه‌ی زێره‌ڤانی ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان به بارودۆخێكی خراپ تێپه‌ڕ ده‌كات، خراپی هێڵی به‌رگری و گۆڵپارێزه‌كه‌شی ئه‌وه‌نده‌ی تره‌ی حاڵی یانه‌كه‌ی شڕتر كردووه، به‌وپێیه‌ی له كۆی 9 یاری 19 گۆڵیان له‌سه‌ر تۆمار كراوه، ئه‌مه‌یش به‌رزترین ریژه‌یه له‌سه‌ر ئاستی خوله‌كه‌یه.
ئیداره‌ی یانه‌ی زێره‌ڤانی بۆ راسته‌ڕێ كردنی باری یانه‌كه، گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌نگ موحسین گۆڵپارێزی یانه‌ی هه‌ولێر واژۆ كردووه.
سه‌رهه‌نگ له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و رایگه‌یاند كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و بۆ 3 یاریی داهاتووی یانه‌كه‌ی له خولی نایابی فاستلینك په‌یوه‌ندی به یانه‌ی زێره‌ڤانییه‌وه كردووه.
سه‌رهه‌نگ ده‌شڵێت: ئیداره‌ی زێره‌ڤانی به‌ڵێنی هه‌موو هاوكارییه‌كیان پێداوم و منیش مه‌رجی یاریكردننم بۆ ئه‌وان قبوڵ كردووه.
یه‌كه‌م یاریی سه‌رهه‌نگ موحسین به درێسی زێره‌ڤانی له پێنجشه‌ممه‌ی دادێ له به‌رانبه‌ر یانه‌ی هه‌ندرێن ده‌بێت.
سه‌رهه‌نگ موحسین نزیكه‌ی 11 ساڵه به‌رگری له درێسی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات، 4 جار نازناوی خولی نایایب عێراقی به‌رز كردۆته‌وه و 2 جاریش له‌گه‌ڵ به‌رگزه‌رده‌كان گه‌یشتۆته یاریی كۆتایی جامی یه‌كیه‌تیی ئاسیا.