به ڤیدیۆ.. سه‌رۆكه تازه‌كه‌ی فیفا له كاتی یاریكردن ببینن
به‌شداریی یارییه‌كی دۆستانه‌ی كرد
K24 ـ زیورخ
دوای ئه‌وه‌ی بووه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین پۆستی جیهانی تۆپی پێ، جیانی ئینفانتینۆ ئاماده‌ی یارییه‌كی دۆستانه بوو له‌گه‌ڵ كارمه‌ند و یاریزانه دێرینه‌كانی تۆپی پێی ئه‌وڕووپا.
ئینفانتینۆ له گۆڕه‌پانی باره‌گای سه‌ره‌كی فیفا له زیورخ به‌شداری یارییه دۆستانه‌كه‌ی كرد، جگه له كارمه‌نده‌كانی فیفا چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌ناوبانگی پێشووی تۆپی پێ ئاماده‌ی یارییه‌كه بوون، له‌وانه ئه‌ندرێ شێفچینكۆ و فابیۆ كاناڤارۆ و لویس ڤیگۆ و دیكۆ، له‌گه‌ڵ فابیۆ كاپیلۆی راهێنه‌ر.
ئینفانتینۆ هه‌فته‌ی رابردوو دوای ركابه‌ریكردن له‌گه‌ڵ سێ به‌ربژێر به زۆرترین ده‌نگی كۆنگره‌ی فیفا وه‌كو سه‌رۆكی نوێی فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ده‌ستنیشانكرا.
ئینفانتینۆ و لویس فیگۆ له‌میانی ئاماده‌بوونیان له یارییه دۆستانه‌كه باسیان له هه‌ڵبژاردنه‌كان و كاره‌كانی فیفا كرد.