له فهرهنسا ئیبراھیمۆڤیچ و بلان ناسراوترینن
راپرسییهك له نێوان 5 ههزار كهس كراوه

K24 ـ پاریس
رۆژنامەی ئیبسۆسی فەڕەنسی راپرسییەکی ئەنجام داوە لە نێوان پێنج ھەزار کەس کە تەمەنیان لە نێوان ١٦ بۆ ٧٥ ساڵی دەبێت.
تێیدا لۆران بلان وەک ناسراوترین راھێنەری فەڕەنسی دەست نیشان کراوە، لەدوای ئەویش کریستۆڤ گالیتی راھێنەری یانەی سان ئیتیان دێت.
لەسەر ئاستی یاریزانانیش دیسانەوە بۆ چوارەمین ساڵ لەسەر یەک زڵاتان ئیبراھیمۆڤیچ بە ناسراوترین یاریزانی خولی فەڕەنسی دەستنیشان کرا.
ھەر لە راپرسییەکە ماتیۆ ڤالبیۆنا و ئەلیکساندەر لاکەزێت پلەی دووەم و سێیەمیان بەدەست ھێنا.