چامبێرله‌ین دوو مانگ له ئارسێناڵ داده‌بڕێت
به‌هۆی پێكانه‌وه
K24- له‌نده‌ن
ئالێكس چامبێرله‌ین به‌هۆی پێكانه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له یانه‌ی ئارسێناڵی ئینگلیزی داده‌بڕێت.
ئارسن ڤینگه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌ی ئارسێناڵ له پرێس كۆنفرانسێكدا له‌باره‌ی پێكانه‌كه‌ی چامبێرله‌ینه‌وه رایگه‌یاند، بۆ ماوه‌ی 6 بۆ 8 هه‌فته له یاریكردن داده‌برێت و ناتوانێت پێ له تۆپ بداته‌وه له‌م ماوه‌یه.
چامبۆ به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی كه له قاچی راستی تووشی بووه، ناتوانێت به‌شداریی له 12 یاریی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگڵته‌ڕا و یانه‌ی ئارسێناڵدا بكات و له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌بێته له ژووری پزیشكه‌كانی یانه‌كه‌ی بێت.
