ئەرسەلان عەبدوڵڵا
رۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری تۆپی پێ
هه‌ولێر...هێشتا ماویه‌تی!
یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق له تۆپی پێ هه‌رزوو گه‌وره‌یی خۆی سه‌لماند و پله‌ی یه‌كه‌می گرت، دوای ئه‌وه‌ی به دوو گۆڵ له تۆڕی كاره‌با، یه‌كه‌م سێ خاڵی برده‌وه.
تیپه‌كه ئێواره‌یه‌كی پڕ له خۆشی و هه‌یه‌جانی به هانده‌رانی به‌خشی و سه‌ره‌تایه‌كی مژده‌به‌خشی پێشان دا، ئه‌وه‌ی زیاتریش منی دڵخۆش كرد، تۆماركردنی دوو گۆڵ بوو به دوو شووتی به‌هێز له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزاوه، كه كه‌متر ئه‌و جۆره گۆڵانه له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێستای تۆپی پێی عێراق و ناوچه‌كه‌دا ده‌بینین.
به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ده‌بێت بڵێین، با زۆر دڵی خۆمان خۆش نه‌كه‌ین و هیوای زۆر له‌سه‌ر ئاستی تیپه‌كه هه‌ڵنه‌چنین، چونكه هه‌ولێر هێشتا ماویه‌تی ببێته تیپێكی تۆكمه و كه‌موكوڕی هه‌یه، چونكه دیاره هێشتا ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو نه‌بوونه و پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ش تۆكمه نییه، هه‌ندێك كێشه‌ی هونه‌ری له تیپه‌كه‌ی كاپتن لوئه‌ی سه‌ڵاحدا هه‌یه، به تایبه‌تی له هێڵی ناوه‌ڕاست و هه‌روه‌ها له به‌رجه‌سته‌كردنی هه‌ندێك له یاریزانه‌كانی له شوێنی گونجاوی یاریكردندا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بێ هیوا نین له‌وه‌ی تیپه‌كه ئه‌م وه‌رزه وه‌ك وه‌رزی رابردوو بتوانێت ركابه‌ری له‌سه‌ر نازناوه‌كه بكات و ژماره‌یه‌كی سه‌خت بێت له ركابه‌رییه‌كانی خوله‌كه‌دا.
پارساڵ هه‌ولێر به پێشه‌نگایه‌تیی خوله‌كه ده‌ستیپێكرد و تا گه‌ڕی 14 هه‌ر یه‌كه‌م بوو، توانی 30 خاڵی خێرا كۆبكاته‌وه، كه هه‌موو چاودێران و هانده‌ران ده‌زانن، ئه‌گه‌ر كێشه ئیداری و داراییه‌كان و هه‌ندێك حیساباتی راهێنه‌ر نه‌بووایه، تیپه‌كه ده‌یتوانی ببێته پاڵه‌وانی خول، كه به هیوام ئه‌م وه‌رزه ئه‌مه دووباره نه‌بێته‌وه.
دوێنێ شه‌و له‌سه‌ر په‌یژه‌كانی یاریگه لێره‌وله‌وێ گوێم له ناڕه‌زایی هانده‌ران ده‌بوو له باره‌ی ئاستی هه‌ندێك له یاریزانه‌كان، ئه‌مه ئاساییه بۆ هانده‌رێك كه ته‌نیا ده‌یه‌وێت هه‌ولێر بیباته‌وه و ئه‌ویش چێژی لێوه‌ربگرێت، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی بۆ ئه‌وانه‌ی وردبیتر و لۆژیكییانه سه‌یری تیپه‌كه ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه، تیپه‌كه هێشتا ماویه‌تی و به‌بێ ژماره‌یه‌ك یاریزانی نوێ و به‌بێ كه‌مپی مه‌شقیی چڕ‌وپڕ هاتووه‌ته ناو ركابه‌رییه‌كان و هێشتا ته‌واو ئاماده‌نییه، ناشبێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكه‌ین یاریزانێك كه پاره‌یه‌كی زۆری پێدراوه، به ته‌نیا ببێته پاڵه‌وان و مارادۆنائاسا بتوانێت نازناوه‌كه بباته‌وه، به‌ڵام هاوكێشه‌كه‌ش وه‌ك بیركارییه "ئه‌گه‌ر تیپه‌كه كێشه‌ی دارایی نه‌بێ و قۆناغی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هونه‌ری و جه‌سته‌یی یاریزانان بگاته لووتكه‌ی هێڵه به‌یانییه‌كه، ئیتر هه‌ولێر وه‌ك ئیمپڕاتۆڕی خوله‌كه هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنه‌كان و چنینه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كان ده‌نێت".
ئه‌وه‌ی گرنگه، ئارامگرتنی هانده‌رانی یانه‌كه‌یه له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی تیپه‌كه له قۆناغی سه‌ره‌تا و هه‌روه‌ها دابینكردنی پاڵپشتیی دارایی و مه‌عنه‌وییه بۆ یانه‌كه له لایه‌ن به‌رپرسان و سه‌رمایه‌دارانی شاره‌وه، ئه‌ویتریش له‌سه‌ر یاریزانان و ستافی مه‌شق و ئیداره‌ی یانه‌كه جێبهێڵن.