به‌وێنه.. 'ناوی مێسی له قورئاندا هاتووه'
نووسه‌رێكی تورك لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كات
K24- ئیسته‌نبۆڵ
نووسه‌رێكی تورك بابه‌تێكی له رۆژنامه‌ی میلله‌تی توركی بڵاوكردووه‌ته‌وه و پێیوایه ناوی لیۆنێل مێسی، یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی له قورئاندا هاتووه.
سوله‌یمان كارالوك، نووسه‌ره توركه‌كه له بابه‌تێكدا رایگه‌یاندووه، كه له‌كاتی خه‌تمكردنی قورئاندا بۆی ده‌ركه‌وتووه ناوی مێسی له سوڕه‌تی به‌قهره له ئایه‌تی 275دا هاتووه و ئه‌و نووسه‌ره به پشتبه‌ستن به قسه‌ی موفتییه‌كی نزیكی خۆی شرۆڤه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی كردووه.
له ئایه‌تی 275ی سوڕه‌تی به‌قه‌ره‌دا هاتووه ("الَّذِينَ يَأْكُلُونَ الرِّبَا لَا يَقُومُونَ إِلَّا كَمَا يَقُومُ الَّذِي يَتَخَبَّطُهُ الشَّيْطَانُ مِنَ الْمَسِّ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا إِنَّمَا الْبَيْعُ مِثْلُ الرِّبَا وَأَحَلَّ" (٢٧٥، بقرە). كه سوله‌یمان پێیوایه له‌م ئایه‌ته‌دا باسی مێسی كراوه و ناوی ئه‌و ئه‌ستێره ئه‌رجه‌نتینییه هاتووه.
نووسه‌ره توركه‌كه رایگه‌یاندووه، كه موفتییه‌كه پێی راگه‌یاندووه، كه ئه‌و وشه‌یه‌ی له‌م ئایه‌ته‌دا هاتووه به مانای مهسسه دێت و ئه‌و وشه‌یه‌ش به واتای به‌یه‌كداكه‌وتن و پیاكێشان دێت.
