یاریی هه‌ولێر و جه‌وییه ئه‌نجام نادرێت
به ره‌زامه‌ندیی فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق
K24- هه‌ولێر
به ره‌زامه‌ندیی فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، یاریی نێوان هه‌ولێر و جه‌وییه ناكرێت.
له لێدوانێكیدا عه‌بدولخاڵق مه‌سعوود، سه‌رۆكی فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند 'به‌پێی رێنماییه‌كانی خوله‌كه، هه‌ر یانه‌یه‌ك ده‌توانێت بۆ دوو یاریی ئاماده نه‌بێت، بۆیه یانه‌ی هه‌ولێر له گه‌یشتن به قۆناخی داهاتوو بێهیوا بووه و جه‌ویه‌ش یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می مسۆگه‌ركردووه و ئه‌و یارییه هیچ كاریگه‌رییه‌كی به‌سه‌ر چاره‌نووسی یانه‌كه نابێت'.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكه‌كه‌ی فێدراسیۆنی تۆپی پێی یێراق راشیگه‌یاند 'جه‌وییه جامی فێدراسیۆنی ئاسیای له‌پێشه و به ره‌زامه‌ندیی هه‌موو لایه‌ك ئه‌و یارییه ناكرێت'.
وابریار بوو هه‌ینی داهاتوو هه‌ولێر له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی جه‌وییه بكات، به‌ڵام ئه‌و یارییه ناكرێت و ئه‌م وه‌رزه بۆ یانه‌كه‌ی پایته‌خت كۆتایی هات.