نرخی نه‌وتی خاو جێگیرە
K24 – هه‌ولێر:
به‌بێ ئه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ له نرخه‌كه‌ی رووبدا، نرخی نه‌وتی خاوی جۆری برێنت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه جێگیربوو، به‌ڵام به‌هۆی زیادبوونی نه‌وتی ئه‌مباركراوی ئه‌مریكا نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا دابه‌زی.
به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری برێنت بۆ گرێبه‌سته‌كانی فرۆشتنی مانگی ئایاری داهاتوو به 36.74 دۆلاری ئه‌مریكیی فرۆشرا، ئه‌مه له كاتێكدا دوێنێ نرخه‌كه‌ی 36.81 دۆلار بوو.
نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا بۆ گرێبه‌سته‌كانی فرۆشتنی مانگی نیسانی داهاتوو 35 سه‌نت دابه‌زی، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی ئه‌و جۆره‌ی نه‌وت به 34.05 دۆلار فرۆشرا.
به گوێره‌ی داتاكانی په‌یمانگه‌ی نه‌وتی ئه‌مریكا رێژه‌ی نه‌وتی ئه‌مباركراوی ئه‌مریكا هه‌فته‌ی رابردوو 9.9 ملیۆن به‌رمیل زیادیكردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه بۆ هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی بازاڕی نه‌وتی جیهان، جگه له رێككه‌وتنی نێوان وڵاته‌كه‌ی و سعودییه و قه‌ته‌ر و ڤه‌نزوێللا بۆ سڕكردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، ڤلادیمیر پۆتین سه‌رۆكی رووسیا باسی له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی "ریشه‌یی" كردووه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، و: م.ح