هه‌فته‌یه‌كی ئاگرین له خولی نایابی كوردستان به‌ڕێوه‌یه
ره‌نگه ئاینده‌ی زۆرێك له یانه‌كان له‌م هه‌فته‌یه‌دا یه‌كلایی بێته‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
ئه‌م هه‌فته‌یه گه‌ڕێكی دیكه له یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان به‌رێوه ده‌چێت، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له كات 3:00ـی ئێواره ده‌بێت.
هه‌ولێر ـ كه‌ركووك
ئه‌م یارییه رۆژی پێنجشه‌ممه ده‌كرێت، یانه‌ی هه‌ولێر له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی كه‌ركووك ده‌كات، ئه‌م هه‌فته‌یه مێژوو له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی كه‌ركووكه، به‌وپێیه‌ی هه‌ولێرییه‌كان له دوایین 4 یاریی خۆیان له به‌رانبه‌ر كه‌ركووك تامی سه‌ركه‌وتنیان نه‌كردووه، وه‌رزی رابردوویش له نێو یاریگه‌ی دووه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری كه‌ركووكییه‌كان ئاهه‌نگیان گێرا و به‌سه‌ركه‌وتن بۆ بابه‌گوڕگوڕ گه‌ڕانه‌وه، به‌ڵام به‌رگزه‌رده‌كانی قه‌ڵاومناره له دۆخێكدان ئاوڕ له شكست ناده‌نه‌وه، ئه‌وان كه ئێستا لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان گرتووه ده‌یانه‌وێت ئه‌وه‌ی له خولی عێراق له‌ده‌ستیانداوه، له خولی كوردستان قه‌ره‌بووی بكه‌نه‌وه.
یانه‌ی هه‌ولێر تاكه یانه‌یه كه ئه‌م وه‌رزه هیچ شكستێكی له خولی كوردستان نه‌هاتۆته ڕێ، به 16 خاڵیش لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می گرتووه، له‌به‌رانبه‌ردا یانه‌ی كه‌ركووك 11 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی چواره‌م دێت.
شێروانه ـ زاخۆ
له یارییه‌كی دیكه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌دا، له شارۆچكه‌ی كه‌لار هه‌ردوو یانه‌ی شێروانه و زاخۆ به یه‌ك ده‌گه‌ن، نوێنه‌ره‌كه‌ی گه‌رمیان هه‌واڵێكی خۆشیان پێ گه‌یشتووه كه ده‌نگی ناڕه‌زایی و مانگرتنی یاریزانانی زاخۆیان بیستووه، یانه‌ی زاخۆ وه‌رزی رابردوو به ئومێدێكی زۆره‌وه سه‌ردانی ئه‌م یاریگه‌یان كرد، به‌ڵام به‌شكسته‌وه بۆ زاخۆ گه‌ڕانه‌وه، له قۆناخی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه‌یش هه‌مان سیناریۆ به‌سه‌ر شێروانه دوورباره بۆوه ئه‌نجامه‌كه به‌سوودی یانه‌ی زاخۆ شكایه‌وه.
ئه‌م دوویانه كه‌وتوونه‌ته كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م، زاخۆ به 12 خاڵ و شێروانه‌ش به 11 خاڵ له پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌می ریزبه‌ندییه‌كه ده‌بینرێن.
هه‌ندرێن ـ زێره‌ڤانی
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، رۆژی پێنجشه‌ممه، یانه‌ی زێره‌ڤانی له شاری هه‌ولێر ده‌بێته میوانی هه‌ندرێن، به‌دریژایی مێژووی خوله‌كه‌یش هه‌میشه مێژوو له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی هه‌ندرێن بووه، له دوایین 8 یاری نێوانیان، زێره‌ڤانی ته‌نیا 2 جار براوه بووه، ئه‌م دوویانه‌یه ئه‌م وه‌رزه له بارودۆخێكن ده‌وترێت كه جێگه‌ی به‌زه‌یین، ئه‌وان به ئومێدی ململانێی نازناوه‌كه پێشوازییان له خوله‌كه كرد، به‌ڵام ئێستا له حاڵێكدان به مانه‌وه له خوله‌كه مه‌منوون.
یانه‌ی زێره‌ڤانی به 10 خاڵ و هه‌ندرێنیش به 6 خاڵ له پله‌كانی شه‌شه‌م و حه‌وته‌می كۆتایی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان دێن.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ـ گاره
ـ له شارۆچكه‌ی پیرمامیش، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌ره‌نگاری یانه‌ی گاره ده‌بێته‌وه، ره‌نگه زۆربه‌ی چاوه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌م یارییه بێت، یانه‌ی پێشمه‌رگه لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتووه و ساڵانێكه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه جه‌نگاوه، وه‌لێ هێشتا پێی نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه ئیداره و هانده‌رانی یانه‌كه هیوایه‌كی زۆریان له‌سه‌ر سه‌میر بابۆی راهێنه‌ر هه‌ڵچنیوه كه ئه‌م خه‌ونه‌یان بۆ بێنێته دی و به نازناوی خوله‌كه‌یان شاد بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه‌یش به‌ربه‌ستی سه‌ختی گاره بشكێنن ئاماژه‌كان به ئاراسته‌ی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه زیاتر ده‌بن.
برایه‌تی ـ سۆلاڤ
ئه‌م یارییه رۆژی هه‌ینی به‌ڕێوه ده‌چێت، یانه‌ی برایه‌تی له شاری هه‌ولێر رووبه‌رووی یانه‌ی سۆلاڤی شاری كه‌ركووك ده‌بێته‌وه، هاوكێشه‌ی ئه‌م یارییه تاڕاده‌یه‌ك یه‌كلایی بۆته‌وه، سۆلاڤ كه له دوایین خانه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت هیوای بۆ گه‌یشتن به قۆناخی داهاتوو له‌ده‌ستداوه و ته‌نیا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كات كه له دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌م قۆناخه، یارییه چاره‌نووسسازه‌كه‌ی له پێناو مانه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ كام یانه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دیكه‌دا ده‌كات، یانه‌ی برایه‌تیش ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا نزا بۆ مانه‌وه ده‌كات.
یانه‌ی برایه‌تی ئه‌م وه‌رزه له 9 یاریدا 10 خاڵی كۆكردۆته‌وه له خانه‌ی پێشكۆتایی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت، یانه‌ی سۆلاڤیش به ته‌واوه‌تی هیوابڕبووه خراپترین ئاستی له‌م خوله پێشكه‌ش كردووه، به‌وپێیه‌ی به 2 خاڵ له خانه‌ی كۆتایی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی كه‌وتووه.
نه‌ورۆز ـ دهۆك
رۆژی هه‌ینی یاریگه‌ی زانكۆ له شاری سلێمانی ده‌بێته گۆڕه‌پان و ململانێی نێوان یانه‌ی نه‌ورۆز و دهۆك، ئه‌نجامی ئه‌م یارییه حیساباتێكی زۆری له‌سه‌ره‌وه تاراده‌یه‌ك ئاینده‌ی هه‌ردوو یانه له خوله‌كه دیاریی ده‌كات، یانه‌ی دهۆك له دوو وه‌رزی رابردوو كاتێك بۆ رووبه‌ربوونه‌وه‌ی نه‌ورۆز گه‌شتی سلێمانی كردووه ته‌نیا خاڵێكی ده‌ست كه‌وتووه، ئه‌رسه‌لان جه‌لالی راهێنه‌ری نه‌ورۆز سه‌ره‌ڕای زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی خراپ، به‌ڵام هێشتا هیوای له‌ده‌ستنه‌داوه، به‌دوای تروسكاییه‌ك له یارییه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌گه‌رێت.
یانه‌ی دهۆك له ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی به 16 خاڵ له خانه‌ی دووه‌م دێت، له‌وكاته‌ی یانه‌ی نه‌ورۆز به 11 خاڵ له خانه‌ی چواره‌م جێگیر بووه