میلان گرێبه‌ستی چه‌ند یاریزانێكی نوێده‌كاته‌وه

راگه‌یاندنه‌كانی ئیتاڵیا رایانگه‌یاندووه ئه‌یسی میلان ده‌ستیكردووه به گفتوگۆكانی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی هه‌ریه‌كه له جیاكۆمۆ بونافینتۆرا، كریستیان زاپاتا و ئه‌لێكس هاوكات تاوتۆی چاره‌نووسی كیسۆكی هۆندای ده‌كات.
بونافینتۆرا سه‌ركه‌وتوو بوو له سه‌لماندنی تواناكانی له‌گه‌ڵ میلان و رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه كردووه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌فه‌رمی راده‌گه‌ینرێت.
هه‌مان سه‌رچاوه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه گفتوگۆكانی نوێكردنه‌وه‌ی زاپاتا و ئه‌لێكس به‌ته‌واوی یه‌كلا بووه‌ته‌وه كه كۆتایی وه‌رز دوایین واده‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یانه.
لاگازێتا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه یانه ئیتاڵیه‌كه له‌ئێستادا ده‌ستیكردووه به گفتوگۆكانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی كیسۆكی هۆندا و له هه‌فته‌كانی داهاتوو مانه‌وه و رۆیشتنی یه‌كلا ده‌كرێته‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی زیاتر له وه‌رزێك ماوه.