ئۆلیچ واز لە کڕواتیا دەهێنێت
لە یۆرۆی 2016 دەبێتە هاندەری هەڵبژاردەکەی
K24- هەولێر
ئیڤیکا ئۆلیچ بەفەرمی وازهێنانی خۆی لە یاریی نێودەولەتی راگەیاند.
ئۆلیچی یاریزانی یانەی هامبۆرگی ئەڵمانی کە پێشتر یاریی بۆ یانەکانی فۆلفسبۆرگ و بایرن میونشنیش کردووە، لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی فێدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەی رایگەیاند، چیدیکە یاریی بۆ هەڵبژاردەی کڕواتیا ناکات و سێ مانگ بەر لە بەڕێوەچوونی یۆرۆی 2016 بەیەکجاری واز لە یاریی نێودەولەتی دەهێنێت.
ئۆلیچی 36 ساڵان 102 یاریی بە درێسی کڕواتیا ئەنجام داوە و 20 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەکەی کردووە.