لۆکاس لیڤا مانگێک و نیو لە لیڤەرپوول دادەبڕێت

ستۆریدج و ساخۆ دەست بە یاریکردن دەکەنەوە

K24- لیڤەرپوول

لۆکاس لیڤا، یاریزانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەی مانگێک و نیو لە یاریکردن دادەبڕێت، بەڵام دانیێل ستۆریدج و مامادۆ ساخۆ دەستیان بە راهێنان کردەوە.

یۆرگن کلۆپ، بەڕێوەبەری هونەری یانەی لیڤەرپوول لە لێدوانێکیدا لەبارەی دوایین زانیاری پێکانی یاریزانەکانی رایگەیاند، لۆکاس لیڤا پێنج بۆ شەش هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت و لە رانی تووشی پێکانێکی سەخت بووە، کە لە یاریی کۆتایی جامی کاپیتەڵ وەن لە بەرامبەر مانچێستەر سیتی تووشی بوو.

کلۆپ لەبارەی یاریزانەکانی دیکەی یانەکەی راشیگەیاند، ستۆریدج زۆر بە ئاسایی دوایین راهێنانەکانی ئەنجام دا و بۆ یاریکردن ئامادەیە و ساخۆش دەستی بە راهێنانەکان کردووەتەوە.

Fly Erbil Advertisment