ريزبه‌ندى وڵاتانى عه‌ره‌بى له رووى ژماره‌ى زيندانييانهوه
هه‌ريه‌ك له به‌حره‌ين و ئيمارات و مه‌غريب و سعووديه و ئه‌رده‌ن ريزى پێشوهى ريزبهندييهكهيان گرتووه و عێراقيش له ريزبه‌ندى ههشتهمدايه.
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ى ئاماره‌كان به‌حره‌ين يه‌كه‌م وڵاتى عهرهبييه له رووى زۆرى ژماره‌ى زيندانييانهوه و له كۆتايى ريزبهندييهكهشدا مۆريتانيا دێت، كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانى ديكه‌ى عه‌ره‌بى كه‌مترين ژماره‌ى زيندانيكراوانى هه‌يه. هه‌ريه‌ك له به‌حره‌ين و ئيمارات و مه‌غريب و سعووديه و ئه‌رده‌ن ريزى پێشوهى ريزبهندييهكهيان گرتووه و عێراقيش له ريزبه‌ندى ههشتهمدايه.
10 وڵاتى يه‌كه‌م له رووى زۆرى ژماره‌ى زيندانييانهوه:
1.به‌حره‌ين: به گوێره‌ى ئامارى 2013، له‌و وڵاته‌دا 4 هه‌زار و 28 كه‌س له زيندانن واته له هه‌ر 100 هه‌زار هاووڵاتييه‌ك 301 كه‌سيان له زيندانن. به‌حره‌ين له لايه‌ن كه‌مينه‌يه‌كى سوننه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت و زۆرينه‌ى دانيشتوانه‌كه‌ى شيعهئاينزان و له لايه‌ن ئێرانه‌وه پشتيوانيان لێده‌كرێت.
2.ئيمارات: 11هه‌زار و 193 كه‌س له زيندانن به گوێره‌ى ئامارى 2006 واته له كۆى هه‌ر 100 هه‌زار هاووڵاتييه‌ك 229 كه‌سيان له زيندانن.
3.مه‌غريب: 76 هه‌زار هاووڵاتى ئه‌و وڵاته به گوێره‌ى ئامارى 2013 خراونه‌ته كونجى زيندانه‌وه و له هه‌ر 100 هه‌زار هاووڵاتييه‌ك 222يان له زيندانن. سيسمى سياسى مه‌غريب پادشاييه و شا محه‌ممه‌دى شه‌شه‌م پادشاى وڵاته و په‌يوه‌ندييه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ وڵاتانى خۆرئاوايى هه‌يه.
4.تونس: له هه‌ر سه‌د هه‌زار كه‌سێك 212 هاووڵاتى له زينداندان به گوێره‌ى نوێترين ئامار كه له 2014 ئاماده‌كراوه له‌و وڵاته‌دا 23 هه‌زار و 666 كه‌س له زينداندان. سيستمى سياسى تونس به سيستمێكى كراوه‌تر به به‌راورد له‌گه‌ڵ سيستمى وڵاتانى ديكه‌ى عه‌ره‌بى هه‌ژمار ده‌كرێت و ده‌ستوورى ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر بنه‌ماى سيكۆلار داڕێژراوه.
5.جه‌زائير: 60 هه‌زار و 220 كه‌س به گوێره‌ى ئامارى 2013 خراونه‌ته زيندانه‌وه و له هه‌ر سه‌د هه‌زار كه‌سێك 162يان له زينداندان. جه‌زائير يه‌كێكه له‌و وڵاته عهرهبييانهى رووبه‌ڕووى شه‌ڕى تيرۆر بووه‌ته‌وه.
6.سعووديه: شه‌شه‌م وڵاتى عهرهبييه له رووى ژماره‌ى زيندانيانهوه و 47 هه‌زار هاووڵاتى ئه‌و وڵاته له زينداندان و له كۆى هه‌ر 100 هه‌زار كه‌سێك 161يان خراونه‌ته زيندانه‌وه. وه‌ك له ئامارى 2013دا هاتووه. سيستمى سياسى وڵات پادشاييه و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستگرتن به بنه‌ماكانى مه‌زهه‌بى سوننه‌وه ياساكانى وڵات داڕێژراوون.
7.ئه‌رده‌ن: به هه‌مان شێوه‌ى مه‌غريب و سعووديه، ئه‌رده‌نيش سيستمه سياسييه‌كه‌ى پادشاييه و به سيستمى پادشايى ده‌ستوورى ناوى ده‌برێت و به گوێره‌ى ئامارى 2014، له‌و وڵاته‌دا 10 هه‌زار و 89 كه‌س له زينداندان و له كۆى هه‌ر سه‌د هه‌زار كه‌سێك 150 كه‌س خراونه‌ته زيندانه‌وه.
8.عێراق: هه‌رچه‌نده رووبه‌ڕووى شه‌ڕێكى وێرانكارى تائيفى و تيرۆر بووه‌ته‌وه و به مليۆنان هاووڵاتيى ئاواره بوون و ژماره‌يه‌ك ناوچه‌ى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعشدان، به‌ڵام له رووى ريزبه‌ندى ژماره‌ى زيندانيانهوه هه‌شته‌م وڵاتى عهرهبييه و به گوێره‌ى ئامارى 2014 له كۆى هه‌ر 100 هه‌زار كه‌سێك 123 كه‌س له زينداندان و سه‌رجه‌مى زيندانيكراوان 42 هه‌زار و 880 كه‌سه.
9.لوبنان: له پله‌ى نۆيهمدايه و 6 هه‌زار و 12 كه‌س له زينداندان و له هه‌ر سه‌د هه‌زار كه‌سێك 120يان خراونه‌ته زيندانه‌وه.
10.ليبيا: له پله‌ى دهيهمدايه و 6 هه‌زار و 187 كه‌س خراونه‌ته زيندان و له هه‌ر سه‌د هه‌زار كه‌سێك 99يان له زينداندان.
