ئێران هه‌ناردەی نه‌وتی زیاد ده‌كات
"تا كۆتایی ئه‌م مانگه هه‌نارده‌ی نه‌وت و گاز بۆ 2 ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه به‌رز ده‌كاته‌وه"

K24 - ھەولێر:
ئێران كۆتایی ئه‌م مانگه نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانی بۆ 2 ملیۆن به‌رمیل به‌رز ده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران رایگه‌یاند: تا كۆتایی ئه‌م مانگه هه‌نارده‌ی نه‌وت و گاز بۆ 2 ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه به‌رز ده‌كاته‌وه.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكردووەته‌وه، وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران له‌هه‌وڵی زیادكردنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌رهه‌مكانی دیكەیەتی بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتایی مانگی ئازار هه‌نارده‌كردنی بگه‌یه‌نێته 2 ملیۆن به‌رمیل لە رۆژێكدا.
ھەرله‌مباره‌یه‌وه موحسین قه‌مسه‌ری، به‌رێوه‌به‌ری كاروباری نێو ده‌وڵه‌تی له كۆمپانیا نیشتمانی نه‌وتی ئێرانی رایگه‌یاندووه، به‌رهه‌می چركردنه‌وه‌ی گازمان به‌شێوه‌یه‌كی له‌سه‌رخۆ گه‌شه‌ی كردووه به‌لام پێشبینی ده‌كه‌ین له داهاتوودا خواست له‌سه‌ر بەرھەمی گازمان زیاد بكات و له فرۆشتنی نه‌وت خێراتر گه‌شه بكات.
لە ماوەی رابردوودا بەھۆی دانانی سزای ئابووریی لە سەر ئێران ئەو وڵاتە نەوتی خۆی ھەناردەی دەرەوە نەدەكرد، دوای ھەڵگرتنی بەشێك لە سزا ئابوورییەكان ئێران ھەوڵ دەدات رێژەی ھەناردەكردنی نەوتی زیاد بكات، بۆ بازاڕەكانی جیھان.
ئەمە لە کاتێکدایە ئابووریی ناسان ھۆكاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ زۆری نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دەگەڕێننەوە.
داڕشتنەوە: ش، م