حه‌سه‌ن تورابى كۆچى دواييكرد
سه‌رۆكى پارتى كۆنگره‌ى ميللى سوودان، دكتۆر حه‌سه‌ن تورابى له ته‌مه‌نى 84 ساڵييدا كۆچى دواييكرد.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى پارتى كۆنگره‌ى ميللى سوودان، دكتۆر حه‌سه‌ن تورابى له ته‌مه‌نى 84 ساڵييدا كۆچى دواييكرد.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز بڵاويكرده‌وه، سه‌رله‌به‌يانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ى ئازار/ مارسى 2016، تورابى به هۆى نۆبه‌ى دڵه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى رۆياڵ كير له خرتووم.
تورابى، له 1932دا له ناوچه‌ى كسلا، له سوودان له‌دايكبووه. ئه‌و به‌شى مافى له زانكۆى خرتوم له نێوان ساڵانى 1951 تا 1955 ته‌واو كردبوو.
ناوبراو له 1957 له زانكۆى ئۆكسفۆرد ماسته‌رى به‌ده‌ستهێنابوو. بڕوانامه‌ى دكتۆراشى له زانكۆى سۆربۆن له پاريس له ساڵى 1964 به‌ده‌ستهێنابوو.
ناوبراو له ماوه‌ى ژيانييدا ده‌يتوانى به چوار زمانى جيهانى به باشى بخوێنێت و بنووسێت و قسه بكات، ئه‌وانيش عه‌ره‌بى، ئينگليزى، فه‌ره‌نسايى و ئه‌ڵمانيايى بوون.
تورابى مامۆستا بووه له زانكۆى خرتوم و دواتر بووه‌ته راگرى كۆليژى ماف. پاشان بووه‌ته وه‌زيرى دادى سوودان، له 1988 وه‌ك وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سوودان ده‌ستبه‌كار بووه. له 1996 بووه‌ته سه‌رۆكى په‌رله‌مانى سودان. دواجاريش بووه‌ته ئه‌ميندارى گشتيى كۆنگره‌ى نيشتيمانى فه‌رمانڕه‌وا له 1998دا.
له ماوه‌ى ژيانى سياسييدا تورابى ناكۆكى له‌گه‌ڵ عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شيرى سه‌رۆكى سوودان هه‌بوو. له 1999 جيابوونه‌وه‌ى خۆى راگه‌ياند و به‌و هۆيه‌وه عومه‌ر به‌شير، ناوبراوى له هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك داماڵى و ماوه‌يه‌كش ده‌ستگيركرا و رووبه‌ڕووى دادگا كرايه‌وه.
تورابى له 2001دا پارتى كۆنگره‌ى ميللى سوودانى دامه‌زراند.
ناوبراو به يه‌كێك له شاره‌زايانى شه‌ريعه‌ت و ياسا هه‌ژمار ده‌كرا و له بوارى فيقهييه‌كانيشدا ژماره‌يه‌ك فتواى دياريكراوى هه‌يه و به فتوا ئاسانكارييه‌كانى ناسراو بوو.