ئه‌مێریكا له جامی دێڤێز هه‌نگاوێك چووه پێشه‌وه
له هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیایان برده‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مێریكا گه‌یشته قۆناخی چاره‌كی كۆتایی جامی دێڤیز بۆ تێنس دوای سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئوسترالیا به سێ سێت به‌رامبه‌ر سێتێك.
جۆن ئیسنه‌ر كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مێریكای ده‌كرد رووبه‌ڕووی بێرنارد تۆمیچی ئوسترالی بووه‌وه، دوای دوو كاتژمێر و پازده خوله‌ك تێنسزانه ئه‌مێریكیه‌كه توانی یارییه‌كه به سێ سێت به‌رامبه‌ر سێتێك سه‌ركه‌وتن تۆماربكات، ئه‌نجامی سێته‌كانیش شه‌ش چوار، شه‌ش چوار و حه‌وت شه‌ش بوون.
به‌م ئه‌نجامه ئه‌مێریكا گه‌یشته قۆناخی چاره‌گی كۆتایی و له‌و قۆناخه‌دا رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی تێنسی كڕواتیا یان به‌لجیكا ده‌بێته‌وه.