رۆناڵدینهۆ باشترین پێكهاته‌ی چامپیۆنز لیگ دیاریی ده‌كات
ناوی خۆی له پێكهاته‌كه‌دا نه‌ناوه
K24 ـ هه‌ولێر
رۆناڵدینهۆی به‌رازیلی له تویته‌ر پۆستێكی كردووه و باشترین پێكهاته‌ی مێژوویی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپای ده‌ستنیشان كردووه، له نێو پێكهاته‌كه‌دا ئاماژه‌ی به ناوی خۆی نه‌كردووه.
ئه‌مه‌یش پێكهاته‌كه‌ی رۆناڵدینهۆیه:
گۆڵپارێز: جیانلویجی بووفۆن
به‌رگری: رۆبێرتۆ كارلۆس، پاوڵۆ مالدینی، جۆن تێری، كافۆ
ناوه‌ڕاست: ماكالیلی، فرانك لامپارد و ریكاردۆ كاكا
هێرشبه‌ر: تیری هێنری، رۆناڵدۆی برازیلی و لیۆنێل مێسی
رۆناڵدینهۆی ته‌مه‌ن 35 ساڵ، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی (گریمۆ، پاریس سان جێرمان، بارسێلۆنا، میلان، فلامینگۆ، ئاتڵێتیكۆ مینیرۆ و فلۆمێنزی) كردووه و له ئێسته‌یشدا بێ یانه ماوه‌ته‌وه و له هیچ یانه‌یه‌ك یاریی ناكات.