رۆما پێش رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید به‌رگریكارێكیان له‌ده‌ستدا

یانه‌ی رۆمای ئیتاڵی له‌یاری داهاتوویان به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ بێبه‌ش ده‌بن له تواناكانی ئه‌نتۆنیۆ رۆدیگه‌ری ئه‌ڵمانی.
رۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه رۆدیگه‌ر له‌گه‌ڵ شاندی گورگه‌كان گه‌شتی مه‌دریدی نه‌كردووه به‌هۆی ئه‌وه پێكانه‌ی له رانی تووشی بووه، هاوكات دووپاتكراوه‌ته‌وه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له‌لاكێشه‌ی سه‌وز داده‌بڕێت.
ئه‌م یاریزانه ئه‌ڵمانیه له‌یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر فیۆرێنتینا له گه‌ڕی رابردووی سێریا ئه‌ی تووشی پێكان بوو.
بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه له یاری چووندا رۆما به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید دۆڕا و ئه‌ركییان له‌یاری گه‌ڕانه‌وه زه‌حمه‌ت ده‌بێت.