میلان تا كۆتایی وه‌رز له تواناكانی مبای نیانگ بێبه‌ش ده‌بێت
نیانگ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت

یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵی له ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆی بڵاویكردۆته‌وه كه مبای نیانگی هێرشبه‌ری فڕه‌نسی و یانه‌كه‌ی هه‌ینی داهاتوو نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی له به‌سته‌ره‌كانی پاژنه‌ی پێی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌م یاریزانه 21 ساڵیه له رووداوێكی ئوتومبێلدا تووشی ئه‌و پێكانه بوو، به‌هۆیه‌وه تا كۆتایی وه‌رز دوورده‌كه‌وێته‌وه.
له‌م وه‌رزه‌دا نیانگ 16 یاری به درێسی میلان ئه‌نجامداوه و پێنج گۆڵی تۆماركردووه.