جه‌نگی نێوان گۆمێز و ئیتۆ له توركیا گه‌رمه
گۆمێز ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد

K24 ـ ئیسته‌نبوول
له خولی نایابی تۆپی پێی توركیا كه ئێستا یانه‌ی فێنه‌رباهچه و ببێشكتاش خانه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌یان گرتووه، له‌ولاشه‌وه حاڵی یانه‌ی گاڵاته‌سه‌رای باش نییه و به زیاتر له 16 خاڵی له یانه‌كانی سه‌رووی ریزبه‌ندییه‌كه دووره.
ئه‌وه‌ی كه ئه‌م وه‌رزه له خوله‌كه تێبینی ده‌كرێت ململانێی نێوان گۆڵكاره‌كانی یانه‌كانه، ماریۆ گۆمێزی ئه‌ڵمانی و هێرشبه‌ری یانه‌ی بێشكتاش له 23 یاریی 19 گۆڵی تۆمار كردووه، له دوایین یاری خۆشی به تۆماركردنی 2 گۆڵ بووه یه‌كه‌مین یاریزانی میژووی خوله‌كه كه له 5 یاری له‌سه‌ریه‌ك بتوانێت له هه‌ر یارییه‌ك 2 گۆڵ تۆمار بكات.
تاكه هێرشبه‌رێك كه بتوانێت ئه‌م وه‌رزه ململانێی گۆمێز بكات، ساموێل ئیتۆی هێرشبه‌ری كامیرۆنی یانه‌ی ئه‌نتالیا سپۆره كه 14 گۆڵی هه‌یه.
ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی تۆپی پێی توركیا چه‌ندان هێرشبه‌ری دیكه‌ی ناسراو ده‌بینرێن، له‌وانه لۆكاس پۆدۆلسكی ئه‌ڵمانیایه كه ئه‌م وه‌رزه 10 گۆڵی بۆ یانه‌ی گاڵاته‌سه‌رای تۆمار كردووه.
دیێگۆ ریباس یاریزانی به‌رازیلی پێشووی ئاتلێتیكۆ مه‌درید كه ئه‌م وه‌رزه 8 گۆڵی بۆ یانه‌ی فێنه‌رباهچه تۆمار كردووه هاوشان له‌گه‌ڵ رۆبن ڤان پێرسی به 9 گۆڵ و فێرناندۆ به 11 گۆڵ كه له هه‌مان یانه یاری ده‌كه‌ن، سێكوچكه‌یه‌كی به‌هێزیان بۆ یانه‌ی فێنه‌رباهچه دروست كردووه.