دوایین زانیاریی له باره‌ی پێكهاته‌ی ریال مه‌درید بزانه
كه‌ریم بنزیما بۆ یارییه‌كه دوور خراوه‌ته‌وه
K24 ـ مه‌درید
ئه‌مڕۆ له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگدا هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و رۆما به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
زینه‌دین زیدان، راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی ئاشكرا كردووه، بۆ ئه‌م یارییه تواناكانی تۆنی كرووسی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام كه‌ریم بنزیمای به‌هۆی پێكانه‌وه دوورخستۆته‌وه.
ئه‌مه‌یش لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانه
كه‌یلۆر ناڤاس، كیكۆ كاسیا، رۆبن یانیز، پیپی، كارڤاخاڵ، دانێلۆ، ڤاران، مارسیلۆ، رامۆس، كاسێمیرۆ، تۆنی كرووس ، لوكا مۆدریچ ، كۆفاسیچ، ئیسكۆ، خامیس رۆدریگز، لۆكاس ڤاسكوێز، گاریس به‌یل، كریستیانۆ و خیسێ.
پێكهاته‌ی پێشبینیكراو:
گۆڵپارێز: كهیلۆرناڤاس
به‌رگری: کارڤاخال، پیپی، ڕامۆس، مارسێلۆ
ناوه‌ند: کرووس، کاسێمیرۆ، مۆدریچ، جەیمس
هێرشبه‌ر: كریستیانۆ و گاریس به‌یل
یانه‌ی ریال مه‌درید له یاریی چوون به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له یانه‌ی رۆمای برده‌وه. گۆڵه‌كانیش له لایه‌ن كریستیانۆ رۆناڵدۆ و خیسی رۆدریگێزه‌وه تۆماركران