کاتژمێری تایبەتی سەرکردەکانی جیهان ببینە
کاتژمێری دەستیی تایبەتی سەدام حوسێنی تێدایە
.jpg)
K24-هەولێر
مەزادخانەی (کریستیز) لە دوبەی رایگەیاند کە کۆمەڵێک کاتژمێری دەگمەن و دروستکراوی ناوبانگترین کۆمپانیاکانی جیهان دەخاتەڕوو، تایبەت بۆ کڕیاران لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، ئەو کاتژمێرانە تایبەتن بە چەند سەرکردەیەکی جیهان کە کاتژمێری تایبەتی سەدام حوسێن، سەرۆکی پێشووتری عێراقیان تێدایە.
ئا: ئا ، ف
.jpg)
کاتژمێر جۆری (Cartier)
کاتژمێرێکی دەگمەنە و لە زێڕی عەیار 18 دروستکراوە و بە ئەڵماس رازێنراوەتەوە.
نرخی لە نێوان 30 بۆ 50 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.
.jpg)
کاتژمێر جۆری (LOUIS AUDEMARS)
کاتژمێرێکی دەگمەنی گیرفانە و کەڤەرەکەی پیتەکانی یەکەمی ناوی سیانیی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم، دوا سوڵتانی عوسمانییەکانی لەسەر هەڵکۆڵراوە، ئەم کاتژمێرە بۆ بازاڕی تورکیا دروستکراوە و لە ساڵی 1885 لەو بازاڕە خراوەتەڕوو، لە زێڕی عەیار 18 دروستکراوە و رۆژمێریش لەخۆدەگرێت.
نرخی لە نێوان 25 بۆ 35 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.
.jpg)
کاتژمێر جۆری (Patek Philippe)
کاتژمێرێکە کاتی جیهانیی دیاری دەکات و لە زێڕی عەیار 18 دروستکراوە و 33 گەوهەر لەخۆدەگرێت.
نرخی لە نێوان 18 بۆ 25 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.
.jpg)
کاتژمێر جۆری (Rolex)
کاتژمێرێکی دەستیی دەگمەنە و لە زێڕی عەیار 18 دروستکراوە، ئەم کاتژمێرە بۆ یادکردنەوەی شا فەیسەڵ ئال سعوود، شای پێشووتری سعوودییە دروستکراوە و کەڤەری پشتەوەی واژۆی شای کۆچکردووی لەسەرە.
نرخی لە نێوان 3 بۆ 5 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.
.jpg)
کاتژمێر جۆری (Omega)
شێوەی کاتژمێرەکە هێلکەییە و تایبەت بۆ لە دەستکردن دروستکراوە و لە زێڕی عەیار 18 دروستکراوە، ئەم کاتژمێرە تایبەتە بۆ وڵاتی قەتەر و 24 گەوهەر لەخۆدەگرێت.
نرخی لە نێوان 4 بۆ 6 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.
.jpg)
کاتژمێر جۆری (Piaget)
کاتژمێرێکی دەگمەنە لە زێڕی عەیار 18 دروستکراوە بۆ یادکردنەوەی یەکەم سەرۆکی وڵاتی ساحیل ئەلعاج، فیلیکس هۆفوێت بوانی کە رۆڵی هەبوو لە پێشخستنی ئابووریی وڵاتەکەی لە سەردەمی دەسەڵاتداریی لە نێوان ساڵانی 1960 تاوەکوو 1993.
نرخی لە نێوان 3 بۆ 5 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.
.jpg)
کاتژمێر جۆری (Rolex)
ئەم کاتژمێرە لە لایەن کۆمپانیای رۆڵێکسەوە بۆ میرنشینی ئیماراتی عەرەبیی دروستکراوە و لە زێڕی عەیار 18 دروستکراوە و 27 گەوهەر دروستکراوە.
نرخی لە نێوان 10 بۆ 15 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.
.jpg)
کاتژمێر جۆری (Patek Philippe)
کاتژمێرێکی دەگمەنە لە زێڕی سپی عەیار 18 دروستکراوە، ئەم کاتژمێرە ساڵی 1979 دروستکراوە و 36 گەوهەر لەخۆدەگرێت و تایبەت بۆ عێراق و سەردەمی دەسەڵاتداریی سەدام حوسێن دروستکراوە.
نرخی لە نێوان 8 بۆ 12 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.
.jpg)
کاتژمێر جۆری (Rolex)
کاتژمێرێکی دەستییە و لە زێڕی عەیار 14 و بۆ میرنشینی ئیماراتی عەرەبیی دروستکراوە و 27 گەوهەر لەخۆدەگرێت.
نرخی لە نێوان 5 بۆ 8 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.
.jpg)
کاتژمێر جۆری (Rolex)
کاتژمێرێکە لە ماددەی ستیل و لە ساڵی 1991 تایبەت بۆ شانشینی سعوودییە دروستکراوە و 27 گەوهەر لەخۆدەگرێت.
نرخی لە نێوان 3 بۆ 5 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.
.jpg)
کاتژمێر جۆری (Patek Philippe)
ئەم کاتژمێرە لە ساڵی 1980 تایبەت بۆ عێراق دروستکراوە و 6 گەوهەر لەخۆدەگرێت و شێوەی هێڵکەییە.
نرخی لە نێوان 8 بۆ 12 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.