به ڤیدیۆ... شاراپۆڤا حه‌فتا مليۆن دۆلارى له‌ده‌ستدا
به جوانییه‌كه‌ی جیهانی سه‌رقاڵ كرد، به به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانه‌ش جیهانی تووشی شۆك كرد
K24 – هه‌ولێر:
فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تى تێنس برياريدا ماريا شاراپۆڤاى ياريزانى به‌ناوبانگى بوارى تێنس رابگرێت، دواى ئه‌وه‌ى ده‌ركه‌وت، له پاڵه‌وانێتى كراوه‌ى ئوستراليادا مادده‌ى وزه‌به‌خشى به‌كارهێنابوو.
له‌ماوه‌ی رابردوودا ماریا شاراپۆڤای خانمه تێنسزانی رووسی هه‌مووانی به ئاسته به‌رزه‌كه‌ی و جوانییه‌كه‌ی سه‌رقاڵ ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مجاره جیاواز له پێشوو هه‌موانی شۆككرد، كاتێك له‌به‌رده‌م هه‌موو جیهاندا دانی به‌وه‌دانا ماده‌ی وزه‌به‌خشی به‌كارهێناوه و به‌وهۆیه‌وه‌ش جگه له‌وه‌ی پێگه‌ی بازرگانی خۆی له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه لاوازكرد ره‌نگه تووشی سزایه‌كی قورسیش ببێته‌وه.

چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له‌وه‌ی خانمانی جیهان به‌بۆنه‌ی رۆژی 8ی مارسه‌وه ئاهه‌نگ بگێڕن، ماریا شاراپۆڤا، خانمه تێنسزانی رووسی یه‌كێك له ناخۆشترین ساته‌كانی ژیاننی به‌ڕێكرد، كاتێك به خه‌مبارییه‌وه دانی به‌وه‌دانا كه مادده‌ی وزه به‌خشی قه‌ده‌غه‌كراوی به‌كارهێناوه.
له ویلایه‌تی لۆس ئه‌نجلۆس له ئه‌مریكا، شاراپۆڤا هه‌موو جیهانی شۆك كرد، كاتێك رایگه‌یاند چه‌ند رۆژێك له‌ومه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن فێدراسیۆنی تێنسی جیهانییه‌وه ئاگاداركراوه‌ته‌وه، كه له ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه شارا له پاڵه‌وانییه‌تی ئوستراڵیای كراوه مادده‌ی وزه‌به‌خشی مێلدۆنیۆمی به‌كارهێناوه.

شاراپۆڤا گوتى: زیاتر له 10 ساڵه له‌سه‌ر رێنمایی پزیشكه خێزانییهكهم ئه‌م ده‌رمانه به‌كارده‌هێنم، ئه‌م مادده‌یه له لیستی ماددهوزهبهخشه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان نه‌بوو، به‌ڵام وادیاره له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه یاساكه گۆڕاوه و ئه‌م مادده‌ش قه‌ده‌غه‌كراوه و من ئه‌وه‌م نه‌ده‌زانی.
خانمه شۆخ و شهنگهكه زۆر به خه‌مبارییه‌وه له به‌رده‌م میدیاكاران وه‌ستابوو، به‌ڵام زۆر به بوێرانه دانی به هه‌ڵه‌كه‌ی دانا و ره‌تیكرده‌وه ئه‌و هه‌ڵه‌یه بخاته ئه‌ستۆی كه‌سی دیكه.
هه‌روه‌ها گوتى: من به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هه‌ڵه‌یه له ئه‌ستۆ ده‌گرم، چونكه له دوایین رۆژه‌كانی مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2015 لیستی مادده وزهبهخشهكانم پێگه‌یشت، به‌ڵام من گرنگیم پێ نه‌دا و به وردی دیقه‌تی مادده قهدهغهكراوهكانم نه‌دا، من له منداڵییه‌وه ده‌مه‌وێت پیشه‌ییانه یارییه‌كه‌م بكه‌م، به‌ڵام هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌م كردووه، ده‌زانم هه‌وادار و خۆشه‌ویستانم هیوابڕاوكردووه و وه‌رزشه‌كه‌م دۆڕاند، به‌ڵام نامه‌وێت به‌م شێوه‌یه واز له یاریكردن بهێنم، هیوادارم هه‌لێكی دیكه‌م پێبدرێت و بتوانم دووباره یاریی بكه‌مه‌وه.

ته‌نیا چه‌ند خوله‌كێك دوای پرێس كۆنفرانسه‌كه‌ی شارا، كه پێشتر چاوه‌ڕێ ده‌كرا واده‌ی وازهێنانی له یاریكردن له‌و پرێس كۆنفرانسه رابگه‌یه‌نێت، فێدراسیۆنی تێنسی جیهان له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یدا بڕیاری دا له رۆژی 12ی ئه‌م مانگه‌وه له چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان، به شێوه‌یه‌كی كاتی ئه‌و خانمهتێنسزانه 28 ساڵانه له گشت چالاكییه‌كی تێنس سڕ بكات.
شاراپۆڤا كه له كاروانی وه‌رزشیی خۆی 33 نازناوی به‌ده‌ستهێناوه و 21 هه‌فته پێشه‌نگی خانمهتێنسزانهكانی جیهانی گرتووه، ئه‌مساڵ ته‌نیا به‌شداریی له پاڵه‌وانییه‌تی ئوستراڵیای كراوه به‌شداریی كرد و له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی له‌سه‌ر ده‌ستی سێرینا ویلیامز ماڵئاوایی كرد، كه پێده‌چێت تا چه‌ند ساڵێكی دیكه ئه‌و یارییه ببێته دوایین یاریی كچه زێڕینه‌كه‌ی تۆپی زه‌رد.

باڵابەرزەکەی تێنس بەهۆی ئاشکرابوونی کەیسی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخشەوە، لە یەکەمین زەرەرمەندبوونیدا، کۆمپانیای نایکی تایبەت بە کەلوپەلی وەرزشی، کە لەوەتەی ساڵی 2010 بۆ ماوەی هەشت ساڵ بەرامبەر 70 ملیۆن دۆلار گرێبەستی لەگەڵ ماریا واژووکردبوو، لە راگەیاندراوێکیدا رایگەیاند گرێبەستەکەیان لەگەڵ پاڵەوانی پێنج جاری پاڵەوانیەتییەکانی گراند سلام هەڵدەوەشێننەوە.