"شێخ مه‌قسوود هه‌ڵه‌بجه‌يه‌كى ديكه‌يه"
يه‌په‌گه: به‌رهه‌ڵستكاران به كيميايى بۆردومانى شێخ مه‌قسوود ده‌كه‌ن

K24 – قاميشلۆ:
فه‌رمانده‌يه‌كى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)، رايگه‌ياند، ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كان، به بۆمبى كيميايى بۆردومانى گه‌ڕه‌كى شێخ مه‌قسوودى كوردنشينى شارى حه‌له‌ب ده‌كه‌ن.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه رۆژى هه‌شتى ئازار بڵاويانكردووه‌ته‌وه، يه‌په‌گه ئاشكرايكرد، ميليشياكان به بۆمبى كيميايى بۆردومانى گه‌ڕه‌كى شێخ مه‌قسووديان كردووه و ئه‌و مادده‌يه‌ى به‌كارهێنراوه، ره‌نگى زه‌رد بووه.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، هه‌ريك له ميليشياكانى (ئه‌حرارى شامى ئيسلامى، به‌ره‌ى شامى، ليواى سوڵتان موراد، كه‌تيبه‌كانى سوڵتان فاتيح، كه‌تيبه‌ى "استقم كما أمرت"، كه‌تيبه‌ى نوره‌دين زه‌نگى، ليواى 13، فه‌وجى يه‌ك، كه‌تيبه‌ى 116، كه‌تيبه‌كانى ئه‌بو عه‌ماره) له رێگه‌ى بۆردومانكردنى ناوچه كوردنشينه‌كانه‌وه ده‌يانه‌وێت رێگرى له پێشڕه‌وييه‌كانى كورد بكه‌ن.
له‌و باره‌يه‌وه رێزان حه‌دۆ، ئه‌ندامى كۆنگره‌ى سوورياى ديموكراتى، نزيك له يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، رايگه‌ياند، بانگه‌واز ده‌كه‌ين بۆ جيهان، ئايا به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى دژى كورد ره‌وايه..
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و چه‌كه له دژى كورد به‌كارده‌هێنرێت، هه‌مووان خۆيان بێده‌نگ كردووه و ته‌نانه‌ت رێكخراوه‌كان و كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنيش نايانه‌وێت بيوروژێنن.
هه‌روه‌ها گوتى: بۆ مێژوو ده‌ڵێم، شێخ مه‌قسووديش به كيميايى لێى درا، پێش ئه‌وه‌ى يادى كيميايبارانكردنى هه‌ڵه‌بجه بكرێته‌وه. داواكارم جيهان رێگر بێت له دووباره بوونه‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌يه‌كى ديكه.