ئه‌و یاریزانه‌ی ریال مه‌دریدی به ده‌ركردن دا بۆ كوردستان24 ده‌دوێت
دڵنیا نییه له‌وه‌ی كه بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌گه‌ڕێته‌وه
K24 ـ مه‌درید
دینیس چێرچیڤ، ئه‌و یاریزانه‌ی كه بووه هۆكاری ده‌ركردنی یانه‌ی ریال مه‌درید له جامی شای ئیسپانیا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا به‌هۆی به‌شداریكردنی ئه‌و یاریزانه كه 3 كارتی زه‌ردی هه‌بوو، سزای یانه‌ی شاهانه‌ی دا و له جامی شای دوور خسته‌وه.
چێرچیڤ كه ئه‌م وه‌رزه به‌شێوه‌ی خواستن له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ڤالێنسیاوه كرد، دوایین یاری خۆشی له لالیگا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو بوو كاتێك یانه‌كه‌ی له به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به 3 گۆڵ به‌رانبه‌ر به گۆڵێك دۆڕا، تاكه گۆڵی یانه‌ی ڤالێنسیا چێرچیڤ تۆماری كرد، له‌و یارییهیش‌دا شوكور محه‌مه‌د په‌یامنێری كوردستان24 له ئیسپانیا ئاماده‌ی یارییه‌كه و پرێس كۆنفرانسی دوای یارییه‌كه‌یش بوو.
چێرچیڤ له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند كه تا مانگی 4ـی داهاتوو دیار نییه كه له یانه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه یان به‌ره‌و مه‌درید ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له وڵامێكی كوردستان24ـیشدا، چێرچێڤ گوتی: گاری نیڤڵی راهێنه‌ری ڤالێنسیا و هانده‌رانی یانه‌كه كه به‌رده‌وام له نێو یاریگه با‌نگم ده‌كه‌ن و ناوم دێنن، تاكه هۆكارن بۆ به‌رده‌وامبوونی من له ڤالێسنسیا.
دێنیس چێرچیڤ، یاریزانی رووسی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له ته‌مه‌نی 12 ساڵییه‌وه له ئه‌كادیمیای پێگه‌یاندنی یاریزانانی ریال مه‌دریده‌وه ده‌ستی به‌یاریكردن كردووه، له تیپی دووه‌می ریال مه‌درید له نێوان ساڵانی 2008 ـ 2013 یاری كردووه، دواتر له 2013 تا 2015 به شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ یانه‌كانی ڤالێنسیا و ڤیاریال كردووه، ئه‌مساڵیش جارێكی دیكه به شێوه‌ی كاتی له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ڤالێنسیاوه كرد.